• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
ئاگاداری
هەواڵ
پاش پێنج ساڵ لە کارکردن، مەڕاسیمێکی‌ تایبەت بە ماڵئاوایی‌ بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌ بەڕێوەچوو

ڕۆژی‌ یەکشەممە، ١٣ی‌ ٩ی‌ ٢٠٢٠، بە ئامادەبوونی‌ بەڕێزان م.کوێستان موحەممەد، وەزیری‌ کارو کاروباری‌ کۆمەڵایەتی‌ و کاک د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری‌ سلێمانی‌ و ژمارەیەک لە ئەندامانی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ و ژمارەیەک لە بەرپرسانی‌ حکومی‌ و حزبی‌ و بەرێوەبەری‌ فەرمانگەو ڕێکخراوەکانی‌ کۆمەڵگەی‌ مەدەنی‌ و ڕێکخراوەکانی‌ بواری‌ خاوەن پێداویستی‌ تایبەت و ژمارەیەک لە کارمەندان، مەڕاسیمێکی‌ تایبەت بە ماڵئاوایی‌ بەڕێز م.عومەر گوڵپی‌، بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌ بەرێوەچوو.
لەو مەڕاسیمەدا بەڕێز م.عومەر گوڵپی‌، وتەیەکی‌ پێشکەشکردو لە وتەکەیدا ئەو گرنگترین هۆکارانەی‌ بۆ ئامادەبووان و دەزگاکانی‌ ڕاگەیاندن ڕوونکردەوە کە بوونە هۆی‌ سەرکەوتنی‌ دامەزراوەی‌ کۆمەڵایەتی‌ لە سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، هەروەها سوپاسی‌ ژمارەیەکی‌ زۆر لە کەس و لایەن و ڕێکخراوی‌ کرد کە پێکەوە هاوکاربوون لەو ماوەیەدا.

هەر لە مەڕاسیمەکەدا هەریەکە لە بەڕێزان وەزیری‌ کارو کاروباری‌ کۆمەڵایەتی‌ و پارێزگاری‌ سلێمانی‌ و کاک ئەنوەر تاهیر لە بری‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ و کاک شێخ موحەممەد بەرزنجی‌ لە بری‌ ڕێکخراوەکانی‌ خاوەن پێداویستی‌ تایبەت وتەیان پێشکەشکردو لە وتەکانیاندا ستایشی‌ کارو ڕۆڵ و سەرکەوتنەکانی‌ بەڕێوەبەری‌ گشتیان کرد.
هەر لەو مەڕاسیمەدا بەڕێز بەرێوەبەری‌ گشتی‌ پێشووی‌ بەرێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌ سوپاس و پێزانی‌ خۆی‌ ئاراستەی‌ بەڕێوەبەرو سەرجەم کارمەندانی‌ سنوری‌ کاری‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ کرد لە ڕێگەی‌ (بەرپرس و کارمەندانی‌ دیوانی‌ بەرێوەبەرایەتی‌ گشتی‌، بەڕێوەبەرایەتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ چەمچەماڵ، بەرێوەبەرایەتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ بتوێن / پشدەر، بەرێوەبەرایەتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ دەربەندیخان، بەڕێوبەەرایەتی‌ چاودێری‌ کەمئەندامانی‌ سلێمانی‌، بەرێوەبەرایەتی‌ تۆڕی‌ پاراستنی‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌).

هەر لە مەڕاسیمەکەدا مارەیەکی‌ زۆر لە ئامادەبووان بەناوی‌ دامەزراوەکانیانەوە چەپکە گوڵی‌ ڕێزو وەفایان پێشکەش بە بەڕێز بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ کرد.

جێ ئاماژەیە، بەڕێز م.عومەر عەبدوڵڵا فەتاح، لە ڕۆژی‌ ٢٤ی‌ ٨ی‌ ٢٠١٥ لە دەرئەنجامی‌ هەڵبژاردنی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ پۆستی‌ بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌ وەرگرت و تا ڕۆژی‌ ٨ی‌ ٩ی‌ ٢٠٢٠ سوێندی‌ یاسایی‌ خواردو وەک ئەندامی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان دەستبەرکاربوو لە جێ سۆران عومەر، ئەندام پەرلەکانی‌ دەستلەکارکێشاوە، ئەوەش ەب پێی‌ ئەنجامی‌ هەڵبژاردنەکان بۆ خولی‌ پێنجەمی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان.


10/10/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.