• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
ئاگاداری
هەواڵ
له‌سه‌ر ئه‌ركی‌ خێرخوازێك بینایه‌كی‌ تایبه‌تی‌ پێشكه‌وتوو بۆ‌ ماڵەکانی منداڵان دروست ده‌كرێت

ڕۆژی‌ پێنج شه‌ممه‌، ٢٩ی‌ ١٠ی‌ ٢٠٢٠، به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان م.كوێستان موحه‌ممه‌د، وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و خاتو ئاشتی ابراهیم، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌ بە وەکالەت و خاتوو ڕووناکی فەرەج ئاغا و کاک محمد عارف ئەندازیاری دیاری شاری سلێمانی  و مافناس ڕێبوار ڕسول لێپرسراوی بەشی یاساو مافناس هیوا رحمان، لە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی، گفتوگۆ کرا لەسەر دیزاین و نەخشەی بینایه‌ك بۆ ماڵی‌ منداڵانی نەوجەوانان كه‌ له‌سه‌ر ئه‌ركی‌ هاووڵاتیەکی خێرخواز دروست دەكرێت‌و له‌لایه‌ن ئەو خێرخوازەوە سه‌رپه‌رشتی‌ پڕۆژه‌كه‌ دەكرێت تا قۆناغی‌ ته‌واوبوونی به‌شێوه‌ی‌ خۆبه‌خشانه‌و خێرخوازییانه‌

له‌ کۆبونەوەکەدا، به‌ڕێز خاتوو كوێستان موحه‌ممه‌د، سوپاسی‌ خێرخوازەکەی كرد بۆ ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ری‌‌و كاره‌ خێرییه‌ گرنگه‌و هیوای‌ خواست نمونه‌یان زۆربێت له‌ وڵاته‌كه‌دا تا هه‌مووان باشتر بتوانین خزمه‌تی‌ منداڵانی نەوجەوانان بكه‌ین‌‌

له‌لای‌ خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز خاتوو ئاشتی ابراهیم ڕایگەیاند پڕۆژه‌كه‌ بریتیه‌ له‌ دروستكردنی‌ بینایه‌ك لە پارێزگای سلێمانی گەڕەکی کوردسات و له‌ دیزاینه‌كه‌دا ڕه‌چاوی‌ تایبه‌تمه‌ندی‌ ژیانێكی‌ ته‌ندروست بۆ منداڵانی نەوجەوانان دەکرێت  و ئامادەبوان هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ نه‌خشه‌كه‌ كرد کە گونجاوە له‌گه‌ڵ پێداویستی‌ ماڵێكی‌ منداڵان و شایسته‌و مۆدێرندا".
وە بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکداو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیداو بە ئامادەبونی بەڕێز مامۆستا کوێستان وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و خاتو ئاشتی ابراهیم بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بە وەکالەت گرێبەستی دروست کردنی بیناکە واژو بکرێت.

29/10/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.