لە ڕۆژى جیهانى بەساڵاچوواندا، بەساڵاچووانى سلێمانى بۆنەیەکى تایبەت بەڕێوە دەبەن
ڕۆژی سێشه‌ممه، 1ی 10ی 2019، به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی به‌ساڵاچووانه‌وه، ماڵی به‌ساڵاچووانی سلێمانی بۆنه‌یه‌كی تایبه‌تی ڕێكخست به‌سه‌ردانیكردنی هاوینه‌هه‌واری كونه ماسی له ده‌ڤه‌ری شارباژێڕ و به‌سه‌ربردنی پشوویه‌ك له ژینگه‌یه‌كی خاوێندا له‌لایه‌ن به‌ساڵاچووانه‌وه و ڕه‌خساندنی.
له به‌شێكی بۆنه‌كه‌دا به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی به هاوڕێیه‌تی هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور، یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و شه‌وبۆ حه‌مه‌ئه‌مین، شاره‌زای كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ڕازاوه میرزا، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی به وه‌كاله‌ت به‌شدارییان له خۆشییه‌كانی بۆنه‌كه‌دا كرد له‌گه‌ڵ به‌ساڵاچووان.
|