به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ پرۆسه‌ی ئاماری ئۆتیزم دهكاتو كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی مانگانه‌ی خۆی به‌ڕێوه ده‌بات
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، 15ی 9ی 2019، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی به‌شی پلان‌و به‌دواداچوون، ئه‌نجامی ڕوپێوییهكی بۆ تووشبوانی ئۆتیزم‌و دۆخی خێزانه‌كان‌و پێداویستییه‌كانیان خسته‌ڕوو، له‌و باره‌یه‌وه سه‌رجه‌م بواره‌كان به به شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی ڕاپۆرت كران‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی پێویستیان بۆ كرا‌و خاڵه ئهرێنیو نه‌رێنییه‌كانی خرانه‌ڕوو، بڕیار وایه هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌م ڕووپێوییه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا بخرێته ڕوو، هه‌روه‌ك له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌لایه‌تیه‌وه كار ده‌كرێت بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خواستی خێزانه‌كانیان.
هه‌مان ڕۆژو به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، ئه‌نجومه‌نی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كۆبوونه‌وه‌ی مانگانه‌ی خۆی به‌ڕێوه‌برد، كه به‌رنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بریتبوو له پیاچوونه‌وه به پلان‌و هه‌ڵسه‌نگانی بڕگه‌و به‌رنامه‌كان، له‌و باره‌یه‌وه سه‌رجه‌م ئاماده‌بووان به بایه‌خه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ پلانی به‌ڕێوبه‌ه‌رایه‌تی گشتی كرد‌و تیایدا ده‌ستخۆشی له‌و بڕگه‌و به‌رنامانه كرا كه جێ بهجێكراونو ئه‌و بڕگه‌و به‌رنامانه‌شی كه جێ به‌جێ نه‌كراون كۆبوونه‌وه‌كه له هۆكاره‌كه‌ی كۆڵیهوهو ڕێوشوێنی پێویستی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته خسته ڕوو.
|