به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پێشوازی له ڕێكخراوی ژیان ده‌كات‌و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كار‌و پڕۆژه هاوبه‌شه‌كان ده‌كه‌ن
ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 12ی 9ی 2019، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێرى و گەشەپێدانى کۆمەڵایەتى لە پارێزگاى سلێمانى بە ئامادەبوونى بەرێز سۆران سەعید، بەرپرسى بەشى پلان، پێشوازیكرد له به‌ڕێزان كاك سه‌لاح ڕه‌شید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕێكخراوى ژیان و شاندێكی هاوڕێی.
سه‌ردانه‌كه‌ی ڕێكخراوی ژیان بۆ قسه‌كردن بوو له‌سه‌ر قۆناغه‌كانی كاركردن له سه‌نته‌ری كلینیكی چاره‌سه‌ركردنی ده‌روونی ڕزگاربووانی ده‌ستی داعش له شاری چه‌مچه‌ماڵ كه به‌هاوكاری وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌لایه‌تی به‌ڕێوه ده‌چێت و تا ئێستا زیاتر له 400 ژن‌و كچی ڕزگاربووی ده‌ستی داعش له‌و سه‌نته‌ره‌و خزمه‌تگوزارییه‌كانی سودمه‌ند بوون، له‌و دیداره‌دا هه‌روه‌ها باس له چۆنیه‌تی كاركردن بۆ ئه‌و نه‌خۆشه ژیریی‌و ده‌روونیانه كرا كه بێ خانه‌و لانه‌ن‌و كه‌س نییه له خۆیان بگرێت، له‌و باره‌یه‌وه بیروڕای پێویست ئاڵوگۆڕكراو بڕیاره هه‌نگاوی تر له‌و بواره‌دا بنرێت.
|