منداڵانی نابیست دەتوانن ناوی خۆیان تۆمار بکەن لە پەیمانگای هیوا بۆ خوێندنی ساڵی نوێی ٢٠١٩ – ٢٠٢٠
بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کەمئەندامانی سلێمانی، بە نووسراویان ژمارە(٦٥١) لە ٢ی ٩ی ٢٠١٩، ئاگاداری ئەو خانەوادانە دەکاتەوە کە منداڵی (نابیست)یان هەیە و تەمەنیان لە نێوان (٤ بۆ ٧) ساڵدایە سەردانی پەیمانگای هیوای نابیستان بکەن بەمەبەستی تۆمارکردنی منداڵەکانیان و دەستکردن بە قۆناغەکانی باخچەو قۆناغی بنەڕەتی لە پەیمانگا.
پیرۆزبێت ساڵی نوێی خوێندن
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی
١١ی ٩ی ٢٠١٩
|