" پاش ته‌واو كردنی ڕێوشوێنه یاساییه‌كان و وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی فه‌رمی"
ئهمرَۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چوار دایه‌نگه‌ی ناحكومی به فه‌رمی به ڕووی منداڵاندا كرده‌وه
ڕۆژی سێشه‌ممه، 17ی 9ی 2019، بهرٍِێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور، یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بۆ كاروباری هونهریو به‌ڕێز هیوا سه‌عید، به‌رپرسی به‌شی دایه‌نگه‌كان، دایه‌نگه‌كانی (باران، ئانی، سۆز، ڤاری) ناحكومی به‌فه‌رمی به‌ڕووی منداڵاندا كرده‌وه.
كردنه‌وه‌ی ئه‌م دایه‌نگانه پاش ته‌واو كردنی ڕێوشوێنه‌كانی وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی فهرمیو جێ بهجێكرنی سیستم‌و یاسا‌و ڕێنماییه‌كانی دایه‌نگه دێت‌و به‌شێكه له سیاسه‌تی پشتگیریكردنی كه‌رتی تایبه‌ت بۆ كاركردن له بواری خزمهتگوزاریو چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی.
له بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ی ئه‌و دایهنگایانهدا، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وێڕای پێشكه‌شكردنی پیرۆزبایی و هیوای سه‌ركه‌وتن، جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر باشتر جێ به‌جێكردنی سیستمی دایه‌نگه‌كان ده‌رچوو له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ڕێنمایی دایه‌نگه‌كان ده‌رچوو له وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و پابه‌ندبوون به بڕیاره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌وه‌ش له پێناو بهدیهێنانو دروستكردنی ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ گه‌شه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی منداڵ.
هه‌روه‌ك له‌و بۆنه‌یه‌دا ده‌ستخۆشی له به‌ڕێزان به‌رپرسی به‌شی دایهنگهكانو سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی به‌شی دایهنگهكانو لیژنه‌كانی سهرپهرشتیو بهدواداچوونو له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائمقامیهتو دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد كه ماندوون له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی مۆڵه‌تپێدان به دایه‌نگه‌كان.
جێی ئاماژه‌یه دایه‌نگه‌كانی (باران) له گه‌ڕه‌كی مامۆستایان‌و (ئانی) له گه‌ڕه‌كی شۆڕش‌و (سۆز) له گه‌ڕه‌كی ڕزگاری‌و (ڤاری) له گه‌ڕه‌كی چوارچرای نوێی شاری سلێمانین‌و پاش جێ به‌جێكردنی سه‌رجه‌م یاسا‌و ڕێنماییه‌كان له ئێسته‌دا خاوه‌ن مۆڵه‌تی فه‌رمی كاركردنن بۆ خزمه‌تكردنی منداڵانی ته‌مه‌ن (1 بۆ 4) ساڵ‌و به‌چاودێری ته‌واوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌لایه‌تی سلێمانی له ڕێگه‌ی سهرپهرشتیو به‌دواداچوونی ورده‌وه‌و پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی دایه‌نگه له (1 تا 2 )مانگی پێ ده‌چێت.