ته‌نها ئه‌م شوێنانه ده‌توانن كار بۆ ئۆتیزم بكه‌ن و هه‌موو شوێنه‌كانی تر نایاسایین و لێپێچینه‌وه‌یان به‌رانبه‌ر ده‌كرێت
به پێی نووسراوێك كه ژماره (4011)ی ڕۆژی 19ی 9ی 2019ی له‌سه‌ره‌و ئاراسته‌ی پارێزگای سلێمانی كراوه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی ئه‌و سه‌نته‌رو دامه‌زراوانه به دامه‌زراوه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی ده‌ناسێنێت كه به فه‌رمی كار ده‌كه‌ن‌و له ژێر چاودێریدان‌و هوشیاریش ده‌دات له‌باره‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی كه به بێ مۆڵه‌تی فه‌رمی و له ده‌ره‌وه‌ی یاسا‌و ڕێنمایی‌و چاودێری كارده‌كه‌ن‌و ده‌ڵێت "به‌رپرس نین له كار‌و سه‌لامه‌تی منداڵ‌و بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به نرخ‌و چاودێری".
له نووسراوه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی داوا ده‌كات پارێزگاری سلێمانی به گشتاندنێك سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌و دامه‌زروه فه‌رمییه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی ئاگادار بكاته‌وه كه ته‌نها سێ شوێن له چوارچێوه‌ی یاسا‌و ڕێنماییدا كار ده‌كه‌ن‌و مۆڵه‌تی فه‌رمیان هه‌یه، شوێنه‌كانی تر هیچ مۆڵه‌تێكی فه‌رمیان نییه‌و ئه‌وان ئاگاداری كاره‌كانیان نین.
به پێ ئه‌و گشتاندنه ئه‌و شوێنانه‌ی به فه‌رمی كار ده‌كه‌ن بریتین له:
1ـ سه‌نته‌ری ئۆتیزم له سلێمانی كه سه‌نته‌رێكی حكومییه‌و خزمه‌ته‌كانی بێ به‌رانبه‌رن‌و سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كه‌مئه‌ندامانی سلێمانیه‌و ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كی كارێزه وشك، منداڵانی ئۆتیزم تیایدا بۆ ماوه‌ی زیاتر له (3) كاتژمێر ده‌مێننه‌وه‌و ڕاهێنان وه‌رده‌گرن.
2ـ سه‌نته‌ری ڕاهێنان‌و په‌روه‌رده‌ی تایبه‌تی منداڵانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕینی شاری سلێمانی كه سه‌نته‌رێكی ناحكومی خێرخوازییه‌و له‌لایه‌ن ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستانه‌وه به هاوكاری وه‌زاره‌ی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڕێوه ده‌چێت‌و وه‌رگرتنی منداڵ تیایدا بێ به‌رانبه‌ره‌و منداڵانی ئۆتیزم‌و داون تیایدا بۆ ماوه‌ی زیاتر له (3) كاتژمێر ده‌مێننه‌وه.
3ـ سه‌نته‌ری مرۆنما، كه سه‌نته‌رێكی ناحكومییه‌و له به‌رواری 7ی 12ی 2016 به فه‌رمانی كارگێڕی ژماره(2985) مۆڵه‌تی وه‌رگرتووه‌و منداڵ تیایدا نامێنێته‌وه‌و سه‌نته‌رێكی ڕاوێژكارییه.
وه‌ك له نووسره‌كه‌دا هاتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بێجگه له‌و سێ سه‌نته‌ره خۆی له جۆری كار‌و سه‌لامه‌تی منداڵ‌و بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به نرخ‌و خواردن‌و چاودێری له‌و شوێنانه‌ی تر به به‌پرس نازانێت‌و له ئاینده‌شدا لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی به‌رانبه‌ر ئه‌و شوێنانه ده‌گیرێته به‌ر كه به‌ناوی ئۆتیزم كار ده‌كه‌ن‌و هیچ مۆڵه‌تێكی فه‌رمیان نییه‌و له ژێر چاودێریی هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كدا نین.