• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ به‌هێزتردا)، دروشمی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2018
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ پێشوازی‌ له‌ ڕێكخراوی‌ خه‌ڵك بۆ گه‌شه‌پێدان ده‌كات و پێكه‌وه‌ گفتوگۆی‌ كێشه‌كانی‌ ژنان‌و كچانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراو ده‌كه‌ن

ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌، ٤ی‌ ٣ی‌ ٢٠١٩، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بە ئامادەبوونی‌ هەریەکە لە بەڕێزان ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور، یاریده‌ده‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ بۆ كاروباری‌ هونه‌ری‌‌و ئاراس ناصر، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان‌و شیلان عه‌لی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ژنانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراوی‌ سلێمانی‌، پێشوازیكرد له‌ ڕێكخراوی‌ خه‌ڵك بۆ گه‌شه‌پێدان (PDO) كه‌ پێكهاتبوو له‌ به‌ڕێزان خاتوو به‌هار مونزیر، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ڕێكخراوو ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ ده‌سته‌ی‌ گشتی‌ ڕێكخراو.

ئامانجی‌ سه‌ردانی‌ ڕێكخراو بریتبوو له پیاچوونه‌وه‌ به‌ ئه‌نجامی‌ كاركردنی‌ زیاتر له‌ سێ مانگی‌ پڕۆژه‌ی‌ (به‌ره‌و پێشه‌وه‌، ده‌ستپێشخه‌ری‌ ژنانی‌ سه‌ركرده‌ له‌ عێراق) كه‌ له‌لایه‌ن ڕێكخراوی‌ ناوبراوه‌وه‌ له‌ ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ژنانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراوی‌ سلێمانی‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت‌و تیایدا به‌ هاوبه‌شی‌ ماڵ، خزمه‌تگوزاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و ده‌روونی‌ و یاسایی‌ پێشكه‌ش به‌ كچان‌و ژنانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراو ده‌كرێت.

له‌و دیداره‌دا پاش گوێگرتن له‌ بۆچوونه‌كانی‌ ڕێكخراو له‌سه‌ر ئه‌و كارانه‌ی‌ له‌ ماڵی‌ داڵده‌دان ئه‌نجامیانداوه‌و خستنه‌ڕووی‌ چه‌ند تێبینیه‌ك له‌سه‌ر ماڵه‌كه‌و شێوازی‌ به‌ڕێوه‌بردن و چۆنیه‌تی‌ كاركردن بۆ سودمه‌ندان هێندێك گرفتی‌ جۆراو جۆر، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ده‌ستخۆشی‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رو ستافه‌كانی‌ ڕێكخراوه‌كه‌ كرد كه‌ به‌ توانایه‌كی‌ زۆرو كوالێتیه‌كی‌ به‌رزه‌وه‌ كاره‌كانیان له‌ ماڵی‌ داڵده‌دان جێ به‌جێده‌كه‌ن‌و هاوكاتی‌ ماندووبوون و كاركردنی‌ ستافه‌كان پشتیوانیه‌كی‌ باشن بۆ ماڵه‌كه‌ و سودمه‌نده‌كانی‌.

له‌و دیداره‌دا سه‌رجه‌م ئاماده‌بووان به‌ شێوه‌یه‌كی‌ پیشه‌ییانه‌و بابه‌تیانه‌ گفتوگۆی‌ ته‌وه‌ره‌كانیان كرد‌و هه‌ردوولا  كۆكبوون له‌سه‌ر چه‌ند میكانیزمێك بۆ باشتر به‌ڕێوه‌بردنی‌ په‌یوه‌ندی‌ نێوان ڕێكخراوه‌كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ پڕۆژه‌كه‌یانداو چۆنیه‌تی‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ بۆچوون‌و تۆماركردنی‌ سه‌رنج‌و تێبنیه‌كان له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی‌ پڕۆژه‌كه‌، هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ كه‌لێنه‌كان له‌ ئه‌داو تواناكانی‌ ستافه‌كان و گه‌ڵاڵه‌كردنی‌ خول‌و ڕاهێنانی‌ پێویست بۆ پڕكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و كه‌لێنانه‌‌و چۆنیه‌تی‌ به‌رزركردنه‌وه‌ی‌ تواناكانی‌ ستافه‌كان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ كێشه‌ جۆراوجۆره‌كان گفتوگۆی‌ له‌سه‌ر كرا.

هه‌ر له‌و دیداره‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ له‌سه‌ر پێویستی‌ زۆری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ بۆ هاوكاری‌ و هه‌ماهه‌نگی‌ ڕێكخراوه‌ جیدیه‌كان ‌و ستافه‌كانیان بۆ باشتر كردنی‌ ئه‌دای‌ ماڵی‌ داڵده‌دان‌و چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانی‌ سودمه‌ندان به‌ به‌هه‌ندوه‌رگرتنی‌ ژینگه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و كلتوری‌ كوردستان، ئه‌وه‌ش به‌هۆی‌ قورسی‌ و ئاڵۆزی‌ و سه‌ختی‌ سروشتی‌ كاركردن له‌ ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ژنانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراو.


04/03/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.