• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ به‌هێزتردا)، دروشمی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2018
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
دایه‌نگه‌كانی‌ (ئه‌ستێره‌) و (چوارچرای‌ نوێ) به‌ فه‌رمی‌ كرانه‌وه‌

ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 27ی‌ 2ی‌ 2019، به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ئاشتی‌ ئیبراهیم، یاریده‌ده‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و هیوا سه‌عید، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان، هه‌ردوو دایه‌نگه‌ی‌ (ئه‌ستێره‌)ی‌ ناحكومی‌ له‌ گه‌ڕه‌كی‌ زێڕینۆك‌و (چوارچرای‌ نوێ)ی‌ ناحكومی‌ له‌ شاری‌ نیشته‌جێبوونی‌ چوارچرای‌ نوێ به‌ فه‌رمی‌ به‌ڕووی‌ منداڵاندا كرانه‌وه‌.

له‌ هه‌ردوو بۆنه‌كه‌دا، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وێڕای‌ پیرۆزبایی‌ له‌ كردنه‌وه‌ی‌ دایه‌نگه‌كانیان و ئاماده‌ییان بۆ وه‌رگرتنی‌ منداڵی‌ نوێ، خاوه‌ن‌و به‌ڕێوه‌به‌رو ستافی‌ دایه‌نگه‌كانی‌ ڕێنماییكرد كه‌ سه‌ره‌تایه‌كی‌ باش بونیات بنێن و  ته‌واوی‌ توانای‌ خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ پابه‌ندی‌ به‌ یاساو ڕێنماییه‌كان و بڕیاره‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیه‌وه‌ كه‌ ئامانجیان ڕه‌خساندنی‌ ژینگه‌یه‌كی‌ گونجاوه‌ بۆ گه‌شه‌ی‌ منداڵ له‌ دایه‌نگه‌كاندا.

هه‌ر له‌ سه‌ردانه‌كانیدا، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، ده‌ستخۆشی‌ له‌ هه‌ردوو دایه‌نگه‌كرد كه‌ سه‌ره‌تایه‌كی‌ باشیان ده‌ستپێكردووه‌و ستافی‌ به‌ توانایان هه‌ڵبژاردووه‌ بۆ ڕاپه‌ڕاندنی‌ ئه‌ركه‌ جۆراوجۆره‌كانی‌ دایه‌نگه‌.


27/02/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.