ژماره‌و داتاكان ده‌رباره‌ی هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له ساڵی 2018:
1. ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتیه خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌تانه‌ی كه له‌سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان تۆمارن بریتیه له (29.296).
2. ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه مووچه‌كانیان ڕاگیراوه بریتیه له (10,340)، له‌و ژماره‌یه (4,836)هاووڵاتی خۆیان فۆمیان پڕ نهكردووتهوهو نه‌هاتوونه‌ته‌وه بۆ پشكنین له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا، ئه‌وانه‌شی كه به‌هۆی كه‌می ڕێژه‌ی لیژنه‌ی پزیشكییه‌وه به پێی ڕێنماییه‌كان بریتیه له (5,495) هاووڵاتی.
3. مۆڵه‌تی به‌خێوكار: ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه یان نوێكردووه‌ته‌وه بۆ به‌خێوكردنی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت به ڕێژه‌ی شایسته بریتییه له (409) مۆڵه‌ت، مۆڵه‌ته‌كانیش زۆرترینیان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ن به (227) مۆڵه‌ت، كه‌مترینیان له وه‌زاره‌ته‌كانی گواستنه‌وه‌و گهیاندنو پێشمه‌رگه‌و خوێندنی باڵا‌و ڕۆشنبیرین كه بۆ هه‌ر وه‌زاره‌تێك ته‌نها ( نزیكه‌ی 1 بۆ 4) مۆڵه‌ته، مۆڵه‌ته‌كانیش به پێی شاره‌كان به‌مجۆره دابه‌شبوون ( 334 سلێمانی، شاره‌زوور 7، ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین 21، چه‌مچه‌ماڵ 7، ده‌ربه‌ندیخان 7). به پێی كه‌سه نزیكه‌كانیش بریتییه له (338) دایك‌و (35) باوك‌و (6)براو (15) خوشك‌و 11 هی تر.
4. تایبه‌تمه‌ندی ئه‌ندازیاری: بۆ ئه‌كه‌مجار، له ئاماده‌كردنی به‌شی ئه‌ندازیاریمان به هاوكاری سه‌ندیكای ئه‌ندازیاران و نووسینگه‌یه‌كی ئه‌ندازیاری، تایبه‌تمه‌ندییه ئه‌ندازیارییه‌كانی بیناو شوێنه گشتییه‌كان بۆ خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كان ئاماده‌كراو به نووسراوی ژماره(3920) له 3ی 12ی 2018 ئاراسته‌ی پارێزگا كراوه بۆ گشتاندنو كارپێكردنی، و له ساڵی (2019) دا ئێمه چاودێری پڕۆژه‌و بینا نوێیه‌كان ده‌كه‌ین بۆ ڕه‌چاوكردنیان.
تێبینى: ئەم زانیارییە لە ٢٠ى ١ى ٢٠١٩ زیادکراوە.
ژماره‌و داتاكان ده‌رباره‌ی هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له ساڵی 2017:
1. ژماره‌ی تۆماركراوو پرۆسه‌ی پیاچوونه‌وه‌و ئه‌نجامی لیژنه پزیشكییه‌كان: ژماره‌ی ئه‌و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌تانه‌ی له فه‌رمانگه‌كانمان تۆمارن (تا 2013) بریتین له (29,545) (تێبینی: ئه‌م ژماره‌یه له ساڵی 2016 بریتی بووه له 30229)، له پرۆسه‌ی دووباره پشكنینه‌وه‌دا كه به فه‌رمانی ژماره 1515 ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له مانگی 4ی 2016 ده‌ستی پێكردووه‌و له 1ی 10ی 2017 كۆتایی پێهاتووه به‌مجۆره:
أ. ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی فۆرمیان پڕكردووه‌ته‌وه‌و سه‌ردانی لیژنه پزیشكییه‌كانیان كردووه بریتین له (25,267) هاووڵاتی.
ب. ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی نه‌هاتوون بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم‌و سه‌ردانی لیژنه پزیشكییه‌كانیان نه‌كردووه بریتین له (4,278) هاووڵاتین.
ج. ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به پێی ڕێنماییه‌كان شایسته نابن له‌وانه‌ی لیژنه پزیشكی‌یان كردووه بریتیه له نزیكه‌ی له سه‌دا دوازده ( 12%) كه ده‌كاته نزیكه‌ی (3,000).
2. مۆڵه‌تی به‌خێوكار:ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه یان نوێكردووه‌ته‌وه بۆ به‌خێوكردنی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت به ڕێژه‌ی شایسته بریتییه له (389) مۆڵه‌ت، مۆڵه‌ته‌كانیش زۆرترینیان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ن به (269) مۆڵه‌ت، كه‌مترینیان له وه‌زاره‌ته‌كانی گواستنه‌وه‌و گهیاندنو پێشمه‌رگه‌و خوێندنی باڵا‌و ڕۆشنبیرین كه بۆ هه‌ر وه‌زاره‌تێك ته‌نها (2) مۆڵه‌ته، مۆڵه‌ته‌كانیش به پێی شاره‌كان به‌مجۆره دابه‌شبوون (308 سلێمانی، شاره‌زوور 13، ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین 38، چه‌مچه‌ماڵ 18، ده‌ربه‌ندیخان 3) ڕه‌گه‌ز (36) یان كوڕ‌و (353)یان مێ، به پێی كه‌سه نزیكه‌كانیش بریتییه له (327) دایك‌و (28) باوك‌و (6)براو (10) خوشك‌و (7) هاوسه‌رو (6) كچ‌و (1)كوڕ‌و (1)پورو (3)براژن.
3. مووچه‌و هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی: ژماره‌ی مووچه(هاوكاری)یانه‌ی دابه‌شكراون له ساڵی 2017 بریتییه له (10) مووچه‌ی مانگه‌كانی(6 تا 12ی 2016 و مانگه‌كانی 1و 2 و 3و 4ی 2017) كه بڕه‌كه‌ی بریتییه له(17,081,150,000 ) حه‌ڤده ملیار‌و هه‌شتاو یه‌ك ملیۆن‌و سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار.
4. پشكنین بۆ بیناو دروستكردنی ستانداردی ئه‌ندازیاری بینای شیاو بۆ كه‌مئه‌ندامان:
أ. له ساڵی 2017دا، به‌شی ئه‌ندازیاری به دواداچوونی بۆ 28 بیناو پرۆژه‌ی جۆراوجۆر كردووه، له‌وانه 18یان تا ڕاده‌یه‌ك ڕه‌چاوی تایبه‌تمه‌ندی كه‌مئه‌ندامانیان كردووه‌و 10 یان شیاونه‌بوون بۆ به‌كارهێنانیان له‌لایه‌ن كه‌مئه‌ندامانه‌وه.
ب. له ساڵی 2017 دا به‌شی ئه‌ندازیاری توانیویه‌تی سه‌رجه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی تایبه‌ت به بیناو پڕۆژه جۆراوجۆره‌كان بۆ كه‌مئه‌ندامان ئاماده‌بكات بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی پارێزگا‌و سه‌رۆكایه‌تی شارهوانیو به‌ڕێوه‌به‌رێتی وه‌به‌رهێنانه‌وه بچێته ناو پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی مۆڵهتو پابه‌ندییه‌كانی هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی حكومی یان نا حكومی كه بیناو پرۆژه‌ی نوێ دروست ده‌كات.
تێبینی : ئه‌م زانیارییه له ڕۆژی (18ى 1ى 2018) دانراوه.
ژماره‌و داتاكان ده‌رباره‌ی هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له ساڵی 2016: