• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ به‌هێزتردا)، دروشمی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2018
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
بەرێوەبەرایەتی چاودێری كۆمەڵایەتی
لاپه‌ڕه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌


به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌، فه‌رمانگه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری گشتییه‌، سه‌ر به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌/ سلێمانییه‌ له‌وه‌زاره‌تی‌ كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌ڵده‌ستێت به‌ڕاپه‌ڕاندن‌و سه‌رپه‌رشتیكردنی‌ كارو خزمه‌تگوزارییه‌كان‌و دابینكردنی‌ كه‌لوپه‌ل‌و پێداویستی‌و خه‌رجی هۆیه‌كانی‌ گه‌یاندن‌و گواستنه‌وه‌‌و جێبه‌جێكردنی‌ پێداویستی خوارده‌مه‌نی‌ بۆیان، هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی‌ چالاكی جۆراوجۆر له‌كۆبوونه‌وه‌‌و كردنه‌وه‌ی‌ خولی تایبه‌ت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ هۆشیاری‌و زانیاری فه‌رمانبه‌ران‌و دابینكردنی‌  شوێنی‌ گونجاو بۆ فه‌رمانبه‌ران‌و گشت توێژه‌ره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی‌ كه‌ خزمه‌ت به‌و سوودمه‌ندانه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ بریتین له‌ (پیاوان ـ ژنان ـ منداڵان) له‌و به‌شانه‌ی‌ كه‌ سه‌ر به‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ن بریتین له‌ :

به‌ش‌و هۆبه‌‌و خانه‌كانی‌:
6ـ دایه‌نگه‌كان:
به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ ئه‌م دایه‌نگانه‌ له‌ خده‌گرێت‌و سه‌په‌رتییان ده‌كات:

ـ دایه‌نگه‌ی‌ تووی‌ مه‌لیك.

شوێن : گردی‌ جۆگه‌، پشت پاركی‌ دایك، ته‌نیشت په‌یمانگای‌ هیوای‌ نابیستان

ـ دایه‌نگه‌ی‌ به‌ختیاری‌.
شوێن:  گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری - نزیك مزگه‌وتی به‌ختیاری .
ژماره‌ ته‌له‌فون : 0533180207

ـ دایه‌نگه‌ی‌ به‌كره‌جۆ.
شوێن: ناو ته‌لاری كۆمه‌ڵگه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی - شه‌قامی سه‌ره‌كی به‌كره‌جۆ – به‌رامبه‌ر رێگه‌ی عه‌واڵ.
ژماره‌ ته‌له‌فون:  0533160465

ـ دایه‌نگه‌ی‌ چوارباخ.
شوێن: گه‌ره‌كی چوارباخ - نزیك یاریگای سلێمانی.
ژماره‌ ته‌له‌فون: 0533170089

ـ دایه‌نگه‌ی‌ دووكان .
ـ دایه‌نگه‌ی‌ چوارتا.
ـ دایه‌نگه‌ی‌ بازیان . 

به‌ڕێوه‌به‌ر، ژماره‌ ته‌له‌فون، ناونیشان :
به‌ڕێوه‌به‌ر: سه‌رنج حه‌مه‌سه‌عید - به‌كالۆریۆس له‌ یاسا
ژماره‌ ته‌له‌فون:  0533160030 
 ژماره‌ ته‌له‌فوونی‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌:0533160031 - 0533160032
ناونیشان: ڕێگای‌ سه‌ره‌كی‌ به‌كره‌جۆ .

كورته‌یه‌كی‌ مێژوویی‌ :
 بۆ یه‌كه‌مجار به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ له‌ساڵی‌ (1981)دا كرایه‌وه‌، ئه‌وكاته‌ بریتی بوو ته‌نها له‌چوار به‌ش كه‌ ئه‌مانه‌ن:
ــ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی.
ــ خانه‌ی‌ نه‌وجه‌وانانی‌ كوڕان.
ــ خانی‌ چاودێری به‌ساڵاچوان.
ــ دایه‌نگه‌ی‌ به‌ختیاری كه‌ ئه‌وكات به‌ناوی‌ (حصانه‌ الاجیال الاولی‌) بوو، به‌ڵام دواجار كۆمه‌ڵێ‌ به‌ش كرایه‌وه‌،  بریتی بوون له‌كۆمه‌ڵێ‌ په‌یمانگه‌‌و سه‌نته‌ری چالاكی منداڵان‌و خانه‌ی‌ كوڕان‌و دایه‌نگه‌ له‌شارو شارۆچكه‌كانی‌ كه‌ سه‌ر به‌قه‌زای‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ سلێمانی‌ بوون‌و هه‌مووشیان له‌ژێر ده‌سه‌ڵات‌و سه‌رپه‌رشتی‌ كردنی‌ ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ بوون، وه‌ ژماره‌یان (19) به‌ش بوو، به‌ڵام به‌هۆی فراوانبوونی‌ ئیش‌و چالاكی‌و خزمه‌تگوزارییه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵێك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كراوه‌ته‌وه‌ له‌شارۆچكه‌كانی‌ سه‌ر به‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ند به‌شێك خرانه‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌، له‌ئێستاشدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ نۆ به‌ش ده‌كات .

   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.