• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
وتار
» نەخۆشی ئۆتیزم و ئامێرە ئەلکترۆنیەکان ، چ پەیوەندیەک لەنێوان نەخۆشی ئۆتیزم و کات بەسەر بردن لەسەر ئامێرە ئەلکترۆنیەکان هەیە ؟
بێریوان جەمال

بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ زیانی بۆ منداڵ هەیە ، بەڵام پەیوەندیەکی گرنگ لەنێوان نەخۆشی ئۆتیزم و مانەوەی کاتی زیاتر لەسەر شاشەی ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان هەیە .

توێژینەوە نوێیەکان دەریان خستوە کە مانەوە بۆ کاتێکی زۆر لەوانەیە ببێتە هۆی توشبوون بە ئۆتیزمی مەجازی .

بەڵام بۆ توشبووان بە نەخۆشی ئۆتیزم دەکرێت بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان ببێتە هۆکارێک بۆ چۆنیەتی چارەسەرکردنی زانیاریەکان لە جیهانی راستیدا بە شێوەیەکی ئاسان 

ئەگەر تۆ باوک یان دایکی منداڵێکی توشبوویت بە نەخۆشی ئۆتیزم و دەتەوێت بە باشترین شێوە منداڵەکەت پەروەردە بکەیت ، دەبێت زانیاریت هەبێت لەسەر کاریگەری تەکنەلۆژیا لەسەر منداڵەکەت .

لەم توێژینەوەیەدا تیشک خراوەتەسەر پەیوەندیە ئەگەریەکانی نێوان توشبوان بە نەخۆشی ئۆتیزم و بەسەربردنی کات لەسەر ئامێرە ئەلکترۆنیەکان ، هاوکات کاریگەریە باش و خراپەکانی بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان لەسەر منداڵانی توشبوو بە ئۆتیزم دەخاتەروو.

ئۆتیزم و مودمین بوون و دانیشتن بەدیار شاشەی ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان

زۆر جار منداڵانی توشبوو بە نەخۆشی ئۆتیزم زۆر بەگرانی دەتوانن لە رووداوەکانی دەوروبەریان تێبگەن و وەک منداڵێکی ئاسایی لەگەڵی خۆ بگونجێنن .سەرەڕای ئەمەش منداڵانی توشبوو بە ئۆتیزم ئارەزووی دووبارەکردنەوەی هەڵسوکەوتێکی دیاریکراو دەکەن ، ئەمەش وادەکات بۆیان قورسبێت بتوانن لەگەڵ دەوروبەریان خۆیان بگونجێنن.

بۆیە ئامێرە ئەلکترۆنیەکان دەبنە پەناگەیەک بۆ ئەوەی منداڵانی توشبوو بە ئۆتیزم بتوانن لێوەی ئەو کارانەی دەیانەوێت و بەپێی ویستی خۆیانە ئەنجامی بدەن ، بە پێی توێژینەوەیەک کە گۆڤاری ئۆتیزم و کێشەکانی گەشە بڵاویکردوەتەوە کە منداڵانی توشبوو بە نەخۆشی ئۆتیزم زیاتر لە منداڵانی ئاسایی کاتەکانیان بەدیار شاشەی ئامێرە ئەلیکترۆنیەکانەوە بەسەر دەبەن  ٦٤،٢٪ گەنجانی توشبوو بە نەخۆشی ئۆتیزم زۆربەی کاتە بەتاڵەکانیان بە سەیرکردنی تەلەفزیۆن و یاریە ڤیدیۆیەکانەوە بەسەر دەبەن ، وە ١٣،٢٪ گەنجانی توشبوو بە ئۆتیزم کاتەکانیان لەسەر تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و ناردنی ئیمێڵ و چاتکردن بەسەر دەبەن .
....
ئایا مانەوە بەدیار شاشەی ئامێرە ئەلکترۆنیەکان بۆ توشبوانی ئۆتیزم بەسودە؟

لە راپۆرتێکدا کە رۆژنامەی (هۆفینگتۆن پۆست) بڵاویکردوەتەوە ، باوکان و دایکان دەڵێن ئامێرە ئەلکترۆنیەکان ( ئامرازێکی گرنگن کە هاوکاری منداڵەکانیان دەکات بۆ پەیوەندی کردن و پەرەپێدانی توانا کۆمەڵایەتیەکانیان و بەهێزکردنی توانای فێربوون ، تەنانەت دڵەڕاوێکێش کەمدەکاتەوە).
مانەوە لەسەر شاشەی ئامێرە ئەلکترۆنیەکان و ئۆتیزم چەند سودێکی گرنگ بە منداڵانی ئەم سپێکترۆمە دەگەیەنێت ، کە ئەوانیش بریتین لە :
- ئارامکردنەوە لەڕێگەی ئەو یاریە ڤیدیۆیانەی کە ئارەزووی لێدەکات وە پارچە ڤیدیۆیەکانی ئەنتەرنێت .
- بینین و بیستنی ئەو شتانەی لە رووبەڕووبوونەوەی رۆژانەدا ناتوانرێت بەدەستبهێنرێن .
- کەشێکی دوور لە چاودێری بۆ منداڵانی توشبوو بە ئۆتیزم دابین دەکات کە هاوکاردەبێت بۆ چارەسەرکردن و باشکردنی چالاکیە کۆمەڵایەتیەکان .
- ئامێرەکانی  فێربوونی کاریگەر ، هاوکاری منداڵانی توشبوو بە ئۆتیزم دەدات لەکەشێکی ئارامدا شتەکان فێرببێت .
- هەلێکە بۆ پڕکردنەوەی ئەو کەلێنانەی لە شێوازی پەروەردە و فێرکردنی ئاسایدا هەن . 

ئایا مانەوە لەسەر شاشەی ئامێرە ئەلکترۆنیەکان بۆ توشبوانی ئۆتیزم خراپە ؟
سەرەڕای ئەوەی مانەوە لەسەر شاشەی ئامێرە ئەلکترۆنیەکان بۆ منداڵانی ئۆتیزم بەسودە، بەڵام دەبێت دایکان و باوکان سیستەمێکی رێکخراو بۆ منداڵەکانیان دابنێن ، ئەگینا کاریگەری خراپی لەسەر منداڵەکانیان دروست بکات .
بۆ منداڵی ئۆتیزم لەوانەیە زۆر مانەوە لەسەر شاشەی ئامێرە ئەلکترۆنیەکان ببێتەهۆی :
- ئاڵۆزبوونی هەستەکان و تێکچوونی سیستەمی خەو و زیادبوونی هۆڕمۆنی راڕایی .
- رێگری لە کارلێکی کۆمەڵایەتی و گەشەی زمان دەکات وەک ئەوەی لە گۆڤاری باشوری ئەفریقا بۆ کێشەی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان ئاماژەی پێکراوە 
- دروستبوونی کێشەی هەستیاری و راڕایی ناچاری و دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتی 
- دەبێتە هۆی لاوازبوونی هەستی گرنگی پێدان و کێشەی نەخۆشی دەروونی 
- بەرکەوتن و بینینی بابەتی نەشیاو .
- کەمبوونەوەی چالاکی جەستەیی ، کە دواجار دەبێتە هۆی قەڵەوی و زیادبوونی کێشی لەش .
....
چۆنیەتی رێکخستنی مانەوەی منداڵ لەسەر سەیرکردنی ئامێرە ئەلکترۆنیەکان 
لەگەڵ لەبەرچاوگرتنی لایەنە باش و خراپەکانی مانەوەی منداڵ لەسەر سەیرکردنی ئامێرە ئەلکترۆنیەکان ، پێویستە دایک و باوک ئەو کاتانە رێک بخەن کە منداڵانی ئۆتیزم لەسەیرکردنی ئامێرە ئەلکترۆنیەکان بەسەری دەبەن .
پێویستە یاسایەک بۆ کاتەکانی سەیرکردنی ئامێرە ئەلکترۆنیەکان دابنرێت .
بۆ ئەو گەنج و منداڵانەی کە توشبووی ئۆتیزمن ، پێویستە رەچاوی ئەم خاڵانە بکەن لەکاتی دیاریکردنی کاتی سەیرکردنی ئامێرە ئەلکترۆنیەکان :
- دیاریکردنی کاتی مانەوە لەسەر سەیرکردنی ئامێرە ئەلکرۆنیەکان : دیاریکردنی کاتێکی دیاریکراو و وابەستەبوون بەو کاتەوە ، ئەو پەڕی سێ کاتژمێر لە رۆژێکدا بۆ مانەوە لە سەیرکردنی ئامێرە ئەلکترۆنیەکان .
- پێدانی کاتی سەیرکردنی ئامێرە ئەلکترۆنیەکان وەک پاداشت دابنێ ؛ کاتەکانی سەیرکردنی ئامێرە ئەلکترۆنیەکان بکە بە پاداشتی ئەنجامدانی هەندێک کار لە منداڵی توشبوو بە ئۆتیزم ئارەزووی ناکات وەک پاککردنەوە و ئەرکی ماڵەوە و هەر ئەرکێکی تر .
- چاودێری کردنی چالاکیەکانی لەڕێی ئینتەرنێتەوە : بەوپێیەی جیهانی تەکنەلۆجیا پڕە لە ساختەکاری و فێڵکردن ، ئاسانە لەڕێیانەوە منداڵ ئیغرابکرێت یان سەرنجی رابکێشرێت ، لەبەرئەوە پێویستە دایکان و باوکان لەرێی ئینتەرنێتەوە چاودێری منداڵەکانیان بکەن ، دابەزاندنی بەرنامەی چاودێری ئامێری ئەلکترۆنی وەک Xnspy  بۆ چاودێری مۆبایلی تایبەت بە منداڵەکەت و دیاریکردنی چەند بەرنامەیەکی دیاریکراو بۆی .
- ئاگادارکردنەوەی پێش کۆتایی هاتنی ئەوکاتەی بۆت دیاریکردوە ؛ پێش دەخولەک و پێنج خولەک منداڵەکەت ئاگاداربکەرەوە کە کاتەکەی تەواو دەبێت و دانانی کاتژمێر بۆ دیارکردنی ئەو کاتەی کە منداڵەکە لەسەیرکردنی ئامێرە ئەلکترۆنیەکان بەسەری دەبات لەگەڵ ئەوکاتەی کە ماویەتی .
تەمەن بە بنەمای سەرەکی دادەنرێت بۆ دیاریکردنی ئەو کاتەی کە دایک و باوک بۆ منداڵی دادەنێن لەسەیرکردنی ئامێرە ئەلکترۆنیەکان بەپێی ئەم خشتەیەی خوارەوە،
.....
تەمەن  کاتی دیاریکراو (کاتژمێر /رۆژ)
٣-٥ ساڵ  ٥،.   بۆ ١ کاتژمێر 
٥-٧ ساڵ  ١- ١،٥ کاتژمێر 
٧-١٢ ساڵ  ١- ١،٥ کاتژمێر 
١٢-١٥ ساڵ  ١،٥ - ٢ کاتژمێر 
١٦ بەرەوسەر  ٢ کاتژمێر
....
پێنجەم ...
راگرتنی هاوسەنگی کلیلی چارەسەرە 
ئامێرە ئەلکترۆنیەکان ، جا مۆبایل یان ئایپاد بێت ، هاوکاری منداڵانی توشبوو بە ئۆتیزم دەکات لە فێربوون و کارلێک کردن لەگەڵ جیهاندا ، ئامێرە ئەلکترۆنیەکان ئاسودەیی و ژینگەیەکی لەبار دەبەخشنە منداڵانی توشبوو بە ئۆتیزم ، ئەمەش وادەکات منداڵانی توشبوو بە ئۆتیزم کارەکان بە ئاسانی ئەنجام بدەن .
وایان لێدەکات کە هەست بە سەربەخۆییبکەن و ئەو فشارە دەرونیەیان لەکۆڵ ببێتەوە کەدەبێتە هۆی دڵەڕوکێ و رارایی ، بۆیە هیچ گومانی تێدانیە ئامێرە ئەلکترۆنیەکان بۆ منداڵانی توشبوو بە ئۆتیزم پێویستە لە ژیانی رۆژانەیاندا .
لەگەڵ ئەوەشدا کاریگەریە خراپەکانی ئامێرە ئەلکرتۆنیەکان دەزانرێت ، کە بەهۆی زۆر مانەوە لەسەر شاشە دروست دەبن و پەیوەندی بە تەندروستیەوە هەیە ، بۆیە زۆر مانەوە لەسەر سەیرکردنی ئامێرە ئەلکترۆنیەکان باش نیە .

پرسیارە بەردەوامەکان 

پ/ ئایا مانەوە لەسەر ئامێرە ئەلکترۆنیەکان دەبێتەهۆی توشبوونی ئۆتیزم : 
وەڵام / توێژینەوەکانی پەیوەست بە نەخۆشی ئۆتیزم و مانەوە لەسەر ئامێرە ئەلکترۆنیەکان دەری خستوە کە زۆر مانەوە لەسەر ئامێرە ئەلکترۆنیەکان دەبێتەهۆی ئۆتیزمی مەجازی کە زۆر مەترسیدارە ، بەتایبەت کێشە هەستیەکان ،وەلەوانەیە ببێتە هۆی کێشە لە گەشەی دەماغ دا ،ئەگەر منداڵەکەت نیشانەکانی ئۆتیزمی تێدا دەرکەوت و زۆر لەسەر ئامێڕە ئەلکرتۆنیەکان مایەوە ئەوە بزانە توشی ئۆتیزمی مەجازی بووە .


   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.