• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ به‌هێزتردا)، دروشمی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2018
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
بەڕێوەبەرایەتی چاودێری كۆمەڵایەتی دەربەندیخان
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی/ ده‌ربه‌ندیخان له‌ساڵی‌ (1997)دا دامه‌زراوه‌‌و پاش چه‌ندین جار ناوگۆڕین له‌ (9-7-2008) بڕیار له‌سه‌ر ئه‌م ناوه‌ی‌ ئێستای‌ درا، ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌و سوودمه‌نده‌كانی‌ هاوڵاتیانی‌ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زن هه‌ر له‌ته‌مه‌نی‌ دایه‌نگه‌وه‌ تا ته‌مه‌نی‌ به‌ساڵاچوون، وه‌ سه‌رجه‌م توێژه‌كانی‌ كه‌مئه‌ندام‌و كه‌مده‌رامه‌ت‌و منداڵانی بێسه‌رپه‌رشت ده‌گرێته‌ خۆی‌.
ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ له‌چه‌ند به‌ش‌و هۆبه‌یه‌ك پێكهاتووه‌ له‌وانه‌ (كارگێڕی ـ ژمێریاری ـ وردبینی) كه‌ ئه‌م به‌شانه‌ كاروباری كارگێڕی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن.هه‌روه‌هاله‌رێگه‌ی‌ هۆبه‌ی‌ كه‌مئه‌ندامان هه‌ماهه‌نگی‌ ده‌كات له‌گه‌ڵ‌ لیژنه‌ پزیشكییه‌كان بۆ دابینكردنی‌ مووچه‌ی‌ هاوڵاتیانی‌ كه‌مئه‌ندام وه‌ له‌هه‌مان كاتدا دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ به‌سه‌ریاندا، سوودمه‌ندانی‌ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی نێرو مێ‌ ده‌گرێته‌وه‌، یه‌كێكی‌ تر له‌ئه‌ركه‌كانی‌ ئه‌م هۆبه‌یه‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ كه‌مئه‌ندامی‌ قوربانی ده‌ستی‌ ڕژێمه‌ له‌و ناوچه‌یه‌دا.

 چاودێری خێزان یه‌كێكی‌ تره‌ له‌وبوارانه‌ی‌ ئه‌م به‌رێوه‌به‌راتیه‌ كاری‌ بۆده‌كات. خۆی‌ له‌جێبه‌جێكردنی‌ سه‌رجه‌م كاره‌ ئیدارییه‌كانی‌ تۆڕی‌ چاودێری خێزان‌و سه‌ردانیكردن‌و له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كه‌وه‌ كه‌ له‌چه‌ند توێژه‌رێك پێكهاتووه‌ وه‌ هاوكات ئاماده‌كردنی‌ راپۆرت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ده‌بینێته‌وه‌، به‌ئامانجی بڕیاردان له‌سه‌ر دابینكردنی‌ مووچه‌ی‌ چاودێری خێزان به‌پێی‌ ڕێنماییه‌كان.

بۆ بێبه‌شنه‌بوونی‌ منداڵانی‌ ئه‌م سنوره‌ له‌ خزمه‌ته‌ كۆمه‌لاَیه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ كاروكاروباری‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌ سه‌نته‌ری چالاكی‌و پاراستنی‌ منداڵان له‌ده‌ربه‌ندیخان له‌ (1-3-2009) دامه‌زرا، كه‌ ئامانج لێی‌ په‌ره‌پێدانی‌ به‌هره‌ جۆراو جۆه‌ركانی‌ منداڵ‌‌و مێرد منداڵه‌ له‌بواره‌ جیاوازه‌كانی‌ وه‌ك (وێنه‌كێشان ـ درومان ـ كۆمپیوته‌ر ـ زمان ـ وه‌رزش) هه‌ر بواریێكی‌ تر، كه‌ گرنگ بێت ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی‌ كردنه‌وه‌ی‌ خول له‌وبوارانه‌ی‌ سه‌ره‌وه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ كه‌سی شاره‌زاو ڕاهێنراوه‌.

دایه‌نگه‌ی‌ ده‌ربه‌ندیخان به‌شێكی‌ دیكه‌ی‌ گرنگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ربه‌ندیخانه‌، ناوه‌ندێكی‌ په‌یوه‌نیداره‌ به‌كاری فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌، ئه‌م دایه‌نگه‌یه‌ له‌ (27-10-2002)دا كراوه‌ته‌وه‌، كاری وه‌گرتنی‌ منداڵی‌ فه‌رمانبه‌رانه‌ له‌و ناوچه‌یه‌دا به‌پێی‌ ته‌مه‌نی‌ دیاریكراو بۆ دایه‌نگه‌، وه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ خزمه‌تگوزارییه‌ جۆراوجۆره‌كانی‌ ناو دایه‌نگه‌وه‌ منداڵ‌ به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست په‌روه‌رده‌ ده‌كرێت له‌و ماوه‌یه‌ی له‌دایه‌نگه‌دایه‌.
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.