• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ به‌هێزتردا)، دروشمی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2018
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
بەرێوەبەرایەتی چاودێری كەمئەندامان
ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ تایبه‌ته‌ به‌ڕاپه‌ڕاندنی‌ كاروباره‌كانی‌ كه‌مئه‌ندامان له‌ سنوری‌ شاری‌ سلێمانی‌، كه‌ سه‌رپه‌رشتی‌ چه‌ند په‌یمانگه‌‌و سه‌نته‌رێك ده‌كات ئه‌وانیش بریتین له‌ :


به‌ڕێوه‌به‌رو ناونیشان‌و ژماره‌ ته‌له‌فون: 
به‌ڕێوه‌به‌ر : ئاشتی‌ نووری‌ عه‌بدوڵڵا .
ژماره‌ ته‌له‌فون:  ٠٥٣٣١٧٠٣٦٤
ناونیشان: گه‌ڕه‌كی‌ چوارباخ، نزیك بنكه‌ی‌ ئاگركوژێنه‌وه‌ی‌ چوارباخ.

ئامانجی‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ :
ئامانج له‌دامه‌زراندنی‌ ئه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌, په‌روه‌رده‌كردن‌و فێركردن‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ ڕۆشنبیری‌‌و زانستی‌‌و ڕاهێنانی‌ كه‌مئه‌ندامانه‌ به‌پیشه‌یه‌كی‌ گه‌نجاو بۆ ئه‌وه‌ی‌ سوود له‌و پیشه‌یه‌ وه‌ربگرن‌و پشت به‌خۆیان ببه‌ستن‌وپێویستیان به‌هاوكاری‌ كه‌سی‌ دیكه‌ نه‌بێت،له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه‌ تێكه‌ڵ به‌ كۆمه‌ڵگه‌ بكرێته‌وه‌.
به‌گرنگ زانینی‌ مه‌سه‌له‌ی‌ ژیانی‌ كه‌مئه‌ندامان‌و دۆزینه‌وه‌ی‌ رێگه‌ی‌ جۆراوجۆر بۆ خزمه‌تكردن پێیان یه‌كێكی‌ تربوو له‌و ئامانجانه‌ی‌ كه‌ ئه‌م به‌رێوه‌به‌راتییه‌ له‌پێناویدا دامه‌زراوه‌.

كورته‌ی‌ كاری‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كه‌مئه‌ندامان:  
وه‌كو ئاماژه‌مان پێدا ئه‌م به‌رێوه‌به‌راتیه‌ چه‌تری‌ كۆبوونه‌وه‌و پاراستن‌و به‌گرنگ زانینی‌ كه‌مئه‌ندامانه‌، بۆیه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كه‌مئه‌ندامان پۆلین بووه‌ به‌سه‌ر حه‌وت به‌شداو له‌ڕیگه‌ی‌ په‌یمانگه‌ی‌ ڕووناكی‌ یه‌وه‌ خوێندنی‌ بنه‌ره‌تی‌ بۆ نابینایان ده‌سته‌به‌ركردووه‌ هه‌روه‌ها نابیستانیش په‌یمانگه‌ی‌ هیوا فێری‌ جۆره‌ها هێما‌و ئاماژه‌یان كردوون هه‌ر له‌باخچه‌ی‌ ساوایان تا نۆی‌ بنه‌ره‌تی‌، جگه‌له‌وه‌ی‌ بیركۆڵان فه‌رامۆش نه‌كراون له‌ڕێگه‌ی‌ په‌یمانگه‌ی‌ ئاواته‌وه‌ به‌هاوكاری‌ ستاف‌و مامۆستایان ڕاهێنه‌ران رۆژانه‌ سه‌رقاڵ ده‌كرێن به‌جۆره‌ها كاری‌ به‌سوودو وانه‌ی‌ تایبه‌تی‌.
له‌هه‌مان كاتدا په‌یمانگه‌ی‌ هانا، هه‌ر له‌كردنه‌وه‌ی‌ تا ئه‌مڕۆ كار له‌سه‌ر پشتیوانی‌ كردنی‌ ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه‌ ده‌كات، كه‌ به‌هره‌یه‌ك یان تواناو سه‌لیقه‌یان له‌بوارێكدا هه‌یه‌ پێویستیان به‌ڕاهێنانه‌، وه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ ئه‌و خولانه‌ی‌ ده‌یكاته‌وه‌ به‌شێك له‌و كه‌مئه‌ندامانه‌ ده‌كاته‌ پیشه‌وه‌ر، وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ نابینایان دوور نه‌بن له‌ته‌كنه‌لۆژیاو دانه‌بڕێن له‌گه‌ڵ دونیای‌ ئه‌مڕۆ سه‌نته‌ری‌ كۆمپیوته‌ری‌ بڕاییل بیری‌ لێكرایه‌وه‌و ده‌مه‌زرێنرا، ئه‌م ناوه‌نده‌ رێگه‌یه‌كی‌ گونجاوه‌ بۆ به‌ستنه‌وه‌ی‌ نابینایان له‌پرۆگرامه‌كانی‌ زانستی‌ كۆمپیوته‌رو ئینته‌رنێت، كه‌ ئامێره‌كانی‌ ئه‌م سه‌نته‌ره‌ به‌خه‌تی‌ بڕاییل‌و پڕۆگرامی‌ ده‌نگی‌ تایبه‌ت سه‌رجه‌م كارو پرۆگرامه‌كانی‌ ده‌گه‌یه‌نێته‌ گوێ‌‌و په‌نجه‌ی‌ نابینایان، نابێت ئه‌وه‌شمان له‌یادبچێت دوای‌ زیادبوونی‌ حاڵه‌تی‌ ئۆتیزم له‌كوردستان خه‌م خۆران له‌وه‌زاره‌تی‌ كار سه‌نته‌ری‌   ئۆتیزمیان كرده‌وه‌ ئه‌م سه‌نته‌ره‌ش پلانی‌ جۆراوجۆری‌ زانستی‌ هه‌یه‌ بۆ راهێنان وفێركردن‌و ئاسایی‌ بوونه‌وه‌ی‌‌و منداڵانی‌ ئۆتیزم حه‌وته‌مین به‌شی‌ ئه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌یه‌، به‌شێكی‌ به‌خه‌م‌و ماندووه‌ بۆ كاری‌ كه‌مئه‌ندامان. بنكه‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ یه‌كێكه‌ له‌و به‌شانه‌ی‌ كه‌ فشاری‌ زۆری‌ له‌سه‌ره‌ ئه‌ویش به‌هۆی‌ زۆری‌ ژماره‌ی‌ ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه‌یه‌ كه‌ له‌م بنكه‌یه‌ مانگانه‌‌و ئه‌و مووچه‌یه‌ وه‌رده‌گرن كه‌ به‌بریاری‌ (113) بۆیان دابینكراوه‌، له‌و بنكه‌یه‌دا به‌پێی‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ گونجاو به‌سه‌ریاندا دابه‌شده‌كرێت. هه‌موو ئه‌و به‌شه‌ گرنگانه‌ی‌ باسكران، به‌سه‌رپه‌رشتی‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كه‌مئه‌ندامان به‌رێوه‌ده‌چن‌و به‌رێوه‌به‌راتیه‌كه‌ش جگه‌ له‌چاودێری‌ ئه‌م به‌شانه‌ ئه‌ركی‌ گرنگی‌ خۆیی‌ هه‌یه‌ كه‌ سه‌ره‌كی‌ ترینیان پێكهێنانی‌ لیژنه‌ی‌ پزیشكی یه‌ به‌هاوبه‌شی‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر پله‌‌و ڕێژه‌ی‌ كه‌مئه‌ندامان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ ڕووده‌كه‌نه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ بۆ سوودمه‌ندبوون له‌مووچه‌ی‌ كه‌مئه‌ندامێتی‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پاش بینینی‌ لیژنه‌ی‌ پزیشكی‌ له‌رێگه‌ی‌ ڕاپۆرتێكی‌ پزیشكی‌ یه‌وه‌ كه‌لیژنه‌كه‌ ئاماده‌یی‌ ده‌كات به‌پێی‌ ڕێنماییه‌كان مووچه‌ی‌ بۆ ده‌كرێت یان به‌پێچه‌وانه‌وه‌ .
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.