• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ به‌هێزتردا)، دروشمی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2018
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ پێشوازی‌ له‌ ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی‌، ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌كات و وه‌ڵامی‌ پرسیاره‌كانی‌ له‌باره‌ی‌ موچه‌ی‌ چاودێری‌ خێزان ده‌داته‌وه‌

ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌، 19ی‌ 2ی‌ 2019، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ پێشوازی‌ له‌ به‌ڕێز مافناس ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی‌، ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان كردو ڕوونكردنه‌وه‌ی‌ پێویستی‌ له‌ باره‌ی‌ پرۆسه‌ی‌ وه‌گرتنی‌ تانه‌ی‌ كه‌مئه‌ندامان و مووچه‌ی‌ چاودێری‌ خێزان خسته‌ڕوو.

له‌ باره‌ی‌ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی‌ كه‌ پاش چوونه‌وه‌یان بۆ لیژنه‌ی‌ پزیشكی‌ ناڕازین له‌ ئه‌نجامی‌ لیژنه‌كانی‌ پزیشكی‌ و ڕێژه‌ی‌ كه‌مئه‌ندامیان، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ئه‌وه‌ی‌ ڕوونكرده‌وه‌ كه‌ ماوه‌ی‌ نزیكه‌ی‌ 20 ڕۆژه‌ لیژنه‌كانی‌ پزیشكی‌ له‌لایه‌ن ته‌ندروستیه‌وه‌ دروستكراونه‌ته‌وه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی‌ تۆڕی‌ پاراستنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌ پێی‌ یاسا تانه‌كان وه‌ده‌گرن و ده‌یاننێرنه‌وه‌ بۆ دووباره‌ پشكنینه‌وه‌، پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئه‌نجامه‌كانیش به‌ پێی‌ ڕێنماییه‌كان كاری‌ پێویستیان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت و ئه‌وانه‌ی‌ شایسته‌ ده‌بن مووچه‌ ڕاگیراوه‌كانیان بۆ خه‌رج ده‌كرێته‌وه‌.

له‌باره‌ی‌ مووچه‌ی‌ چاودێری‌ خێزانیشه‌وه‌ كه‌ مووچه‌ی‌ هه‌ژاره‌كانه‌، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ڕوونیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و مووچه‌یه‌ زیاتر له‌ 3 ساڵه‌ ڕاگیراوه‌و هیچ مووچه‌یه‌ك بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ خه‌رج نه‌كراوه‌ كه‌ بریتین له‌ (ژنانی‌ هه‌تیو بار، منداڵانی‌ بێ سه‌رپه‌رشت، به‌ساڵاچووان و په‌ككه‌وته‌كان، ئه‌و ژنانه‌ی‌ هاوسه‌ره‌كانیان سزا دراون، كچانی‌ سه‌رو 18 ساڵ و بێ كار، ئه‌و ژنانه‌ی‌ هاوسه‌ره‌كانیان نادیاره‌و هێندێك نه‌خۆشانی‌ درێژ خایه‌ن) بێجگه‌ له‌و پۆلێنه‌ش مه‌رجی‌ خه‌رجكردنی‌ هاوكاری‌ و موچه‌كانیش بریتی‌ بووه‌ له‌وه‌ی‌ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ هیچ مووچه‌و سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ جێگیری‌ داهاتیان نه‌بوبێت.
له‌باره‌ی‌ هۆكاری‌ ڕاگیرانی‌ ئه‌و مووچانه‌ش به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ئه‌وه‌ی‌ خسته‌ڕوو كه‌ به‌ فه‌رمانێكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران ئه‌و مووچانه‌ ڕاگیراون و وه‌زاره‌تی‌ كار ڕاسپێردراوه‌ بۆ پیاچوونه‌وه‌ به‌ لیسته‌كان و پاكسازی‌ له‌ لیستی‌ ناوه‌كاندا، وه‌زاره‌تی‌ كاریش لای‌ خۆیه‌وه‌ ڕێنمایی‌ نوێی‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ گه‌ڵاڵه‌ كردووه‌، ماوته‌وه‌ په‌سه‌ندكردنی‌ ڕێنماییه‌كه‌ له‌ وه‌قایعی‌ كوردستان و كارپێكردنی‌ و ته‌رخانكردنی‌ پاره‌ به‌ پێی‌ ئه‌و ڕێنماییه‌ نوێیه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی‌ داراییه‌وه‌.

لای‌ خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی‌، سوپاس‌و ده‌ستخۆشی‌ ئاراسته‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ و به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندانی‌ كرد بۆ ڕاپه‌ڕاندنی‌ كاره‌كان و به‌ڵێنی‌ به‌دواداچوونی‌ پرسه‌كانی‌ په‌یوه‌ست به‌ هه‌ژارانیدا.


19/02/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.