• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (بەرەو کۆمەڵگەیەکى هوشیارو دوور لە توندوتیژى)، دروشمی‌ كارمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2019
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
كۆبوونه‌وه‌ی‌ ژماره‌ (2)ی‌ ساڵی‌ 2019ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ فراوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌ڕێوه‌چوو

 ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌، 17ی‌ 2ی‌ 2019، به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ئاماده‌بوونی‌ ژماره‌یه‌ك میوانی‌ به‌ تایبه‌ت بانگهێشتكراو كه‌ پێكهاتبوون له‌ به‌ڕێزان شێخ موحه‌ممه‌د به‌رزنجی‌، سكرتێری‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ ڕۆژو عومه‌ر جه‌بار، سه‌رۆكی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ كورته‌ باڵاكان‌و م.هاجه‌ره‌ ئیسماعیل، چالاكه‌وانی‌ بواری‌ مافه‌كانی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت و م.خۆشناو ڕه‌وف، سه‌رۆكی‌ ڕێكخراوی‌ هیوای‌ کەمئەندامان، هه‌روەها ئاماده‌بوونی‌ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌ن له‌ یاریده‌دەری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ و شاره‌زاكانی‌ دیوان و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان و به‌رپرسی‌ به‌ش و هۆبه‌كان، ئه‌نجومه‌نی‌ فراوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ژماره‌(2)ی‌ ساڵی‌ (2019)ی‌ خۆی‌ به‌ڕێوه‌برد.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو سه‌ره‌ڕای‌ به‌خێرهێنانی‌ میوانه‌كان، ئامانج و ته‌وه‌ری‌ سه‌ره‌كی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ خسته‌ڕوو وه‌ك پێشتر به‌رنامه‌ی‌ بۆ داڕێژرابوو، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی‌ به‌ گرنگترین كارو چالاكیدا كه‌ له‌ ئێسته‌دا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ سه‌رقاڵیه‌تی‌، به‌تایبه‌ت بایه‌خدان به‌ دروستكردنی‌ ژینگه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ ژیانی‌ ئاسایی‌ كه‌مئه‌ندامان و كورته‌باڵاكان، هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی‌ خاوه‌ن به‌هره‌ تایبه‌ته‌كان و چه‌ند كارو چالاكییه‌كی‌ تریش، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی‌ ڕوونكرده‌وه‌ كه‌ بانگهێشتكردنی‌ نوێنه‌ری‌ ئه‌و ڕێكخراوانه‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌شێكه‌ له‌به‌رنامه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رابه‌تی‌ گشتی‌ بۆ به‌شداریپێكردنی‌ ڕێكخراوه‌كانی‌ كه‌مئه‌ندامان و نوێنه‌ره‌كانیان له‌ بڕیاره‌كان و ئاگابوونیان له‌ كارو چالاكی و زانیارییه‌كان و سودوەرگرتن لە تواناکانیان.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی‌ وه‌رگرتنی‌ تانه‌ی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت پاش چوونه‌وه‌یان بۆ لیژنه‌ی‌ پزیشكی‌ تاوتوێكراو دوا ده‌رئه‌نجامی‌ ئه‌و پرۆسه‌یه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی‌ تۆڕی‌ پاراستنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی‌ شاره‌كانی‌ چه‌مچه‌ماڵ و ده‌ربه‌ندیخان و ڕانیه‌وە خرایه‌ ڕوو، لەو بارەیەوە جەختکرایەوە لەوەی‌ پرۆسەکە زۆر بەرێک و پێکی‌ بەڕێوە دەچێت، هەروەک رێوشوێنی‌ پێویست بۆ چارەسەرکردنی‌ گرفتەکان حرایەڕوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ره‌ڕای‌ پیاچوونه‌وه‌ به‌ كۆنووسی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ پێشووی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ فراوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌، ته‌وه‌ری‌ تایبه‌ت به‌ ماڵه‌كانی‌ منداڵان و بەساڵاچووان و پلانی‌ ساڵانه‌و مۆڵه‌تی‌ به‌خێوكار گفتوگۆی‌ پێویستیان له‌باره‌وه‌ كرا.

له‌ كۆی‌ گفتوگۆكاندا، ئه‌وه‌ی‌ پێویست بوو وەک بڕیارو ڕاسپارده‌ لە كۆنوسی‌ كۆبوونه‌وه‌كەدا جێگیركرا، هه‌روه‌ك له‌لای‌ خۆیانه‌وه‌ به‌ڕێزان له‌ میوانانی‌ به‌شداربوو سوپاسی‌ تایبه‌تیان ئاراسته‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ و ئاماده‌بووان كرد له‌ به‌شداریپێكردنیان له‌ كۆبوونه‌وه‌كان و میوانداری‌ كردنیان، ئەوەش پاش به‌شداریی‌ چالاكانه‌و بەرچاویان له‌ گفتوگۆی‌ ته‌وه‌ره‌كان و پێشنیاری‌ گونجاو بۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌.

جێی‌ ئاماژه‌یه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ناو به‌ناو به‌ پێی‌ پێویست نوێنه‌رانی‌ چین و توێژه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ كۆبوونه‌وه‌و دیداره‌كانیدا بەشداری‌ پێدەکات، ئه‌وه‌ش به‌ مه‌به‌ستی‌ به‌شداریپێكردنی‌ كۆمه‌ڵگه‌و سودوه‌رگرتن له‌ بۆچوونه‌كان و نزیككردنه‌وه‌ی‌ زیاتریان له‌ كاره‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌.


17/02/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.