• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ به‌هێزتردا)، دروشمی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2018
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ سوپاسی‌ ژماره‌یه‌ك خێرخوازو چاكه‌كار ده‌كات

ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌، 28ی‌ 2ی‌ 2019، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان سه‌رنج حه‌مه‌سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و سۆران سه‌عید، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پلان، سوپاس‌و پێزانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ پێشكه‌ش به‌ ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا كرد كه‌ له‌ ساڵی‌ 2018دا هاوكارو پشتیوانی‌ ماڵه‌كانی‌ منداڵان و به‌ساڵاچووان بوون له‌ چوارچێوه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌.

له‌و مه‌راسیمه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ڕایگه‌یاند، هاوكاری‌ و پاڵپشتی‌ كه‌سانی‌ چاكه‌كاری‌ وه‌ك ئێوه‌ ڕۆڵێكی‌ گه‌وره‌ی‌ هه‌یه‌ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و كه‌م‌و كورتیانه‌ی‌ له‌ بودجه‌و خه‌رجییه‌كاندا دروست ده‌بێت و ڕاسته‌وخۆ هانده‌رێكی‌ گه‌وره‌شه‌ بۆ باشتر كاركردنی‌ كارمه‌ندان و هێشتنه‌وه‌ی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌ كوالێتیه‌كی‌ باش و به‌و جۆره‌ی‌ پێویسته‌.

ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی‌ له‌و مه‌راسیمه‌دا سوپاس كران بریتبوون له‌ به‌ڕێزان:

ـ به‌ڕێز كاك سالار ئه‌حمه‌د شاسوار، خاوه‌نی‌ كۆمپانیای‌ سالار ئه‌حمه‌د شاسوار.
ـ به‌ڕێز كاك حاجی‌ عابید ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی‌ گروپی‌ كۆمپانیاكانی‌ دیوان.
ـ به‌ڕێز كاك حاجی‌ ئاكۆ حاجی‌ ڕه‌زا، خاوه‌نی‌ كۆمپانیای‌ لیڤا.
ـ به‌ڕێز كاك دڵشاد حه‌سه‌ن شه‌ریف، خاوه‌نی‌ كۆمپانیای‌ سینا كاشی‌.
ـ به‌ڕێز كاك حه‌یده‌ر ئه‌حمه‌د موسا .
ـ به‌ڕیز كاك ده‌روێش، خاوه‌نی‌ كۆمپانیای‌ ژاڵه‌ پلاستیك.

له‌ به‌رانبه‌ریشدا، ئه‌و چاكه‌كارانه‌ی‌ سوپاسكران، جه‌ختیان كرده‌وه‌ له‌وه‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ كردوویانه‌ وه‌ك ئه‌ركێك بووه‌ له‌سه‌رشانیان و بۆ خۆیان و وڵات و خه‌ڵكی‌ خۆیانیان كردووه‌‌و چاوه‌ڕوانی‌ سوپاس و پێزانین نه‌بوون، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی و به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتیان به‌ بایه‌خه‌وه‌ نرخاند و وه‌ك هانده‌رێك ته‌ماشایان كرد.

جێی‌ ئاماژه‌یه‌ ده‌رگای‌ به‌خشینی‌ هاوكاری‌ بۆ ماڵه‌كانی‌ منداڵان و به‌ساڵاچووان به‌ به‌رده‌وامی‌ كراوه‌یه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ سیستمێكه‌وه‌ كه‌ به‌ فلته‌ری‌ چاودێریدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و به‌ چاودێری‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ چۆنیه‌تی‌ پێشكه‌شكردنی‌ هاوكارییه‌كانی‌ ڕێكخستووه‌و خێرخوازان ده‌توانن هاوكارییه‌كانیان بگه‌یه‌ننه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ و به‌شداربن له‌ خزمه‌تكردنی‌ منداڵان و به‌ساڵاچووانی‌ سلێمانی‌.
 


28/02/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.