• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ به‌هێزتردا)، دروشمی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2018
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ سوپاس و دەستخۆشی‌ ئاراستەی‌ بەڕێوەبەرو ستافی‌ بەڕێوەبردنی‌ بەڕێوەبەرایەتییەکانی‌ (چاودێرى کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌ و تۆڕی‌ پاراستنی‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌ و چاودێری‌ کەمئەندامانى سلێمانى) دەکات

ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌، 24ی‌ 2ی‌ 2019، به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ و ئاماده‌بوونی‌ جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كارگێڕی‌‌و شاره‌زاكانی‌ دیوان و به‌رپرسی‌ به‌شه‌كان، مه‌راسیمێكی‌ تایبه‌ت به‌ ڕێزلێنان بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی‌ (تۆڕی‌ پاراستنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌، چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌، چاودێری‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ سلێمانی‌) و به‌ڕێوه‌به‌رو به‌رپرسی‌ هۆبه‌كانی‌ كارگێڕی‌‌و ژمێریاری‌‌و وردبینی‌ و یاساو ئای‌ تی‌‌و به‌رپرسی‌ هۆبه‌كانی‌ هاوكاری‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ كه‌مئه‌ندامان و هاوكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ چاودێری‌ خێزان له‌ پای‌ كاری‌ دڵسۆزانه‌یان له‌ ساڵی‌ 2018دا.

له‌و مه‌راسیمه‌دا، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو له‌ وته‌كه‌یدا ئامانجه‌كانی‌ مه‌راسیمه‌كه‌ی‌ خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ك وتی‌:" به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ سه‌ره‌ڕای‌ قه‌یرانی‌ دارایی‌ و گرفته‌كان، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانمان توانیویانه‌ له‌ ساڵی‌ 2018دا زۆر باشتر له‌ ساڵانی‌ ڕابردوو كاره‌كانیان ڕاپه‌ڕێنن‌و خزمه‌تی‌ سودمه‌ندانیان بكه‌ن".

له‌ باره‌ی‌ مه‌راسیم‌و ڕێزلێنانه‌كه‌شه‌وه‌، به‌ڕێز م.عومه‌ر وتی‌:"به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رو به‌رپرس‌و كارمه‌ندانمان ده‌ڕوانین، ئه‌وه‌ش له‌ پێناو باشتركردنی‌ ئه‌داو زیاتر كردنی‌ ژماره‌و كوالێتی‌ كار بۆ خزمه‌تی‌ منداڵان و به‌ساڵاچووان و هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت له‌ بواری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و له‌ خۆگرتن‌و په‌روه‌رده‌و ڕاهێنانی‌ تایبه‌ت" هه‌روه‌ك هیوای‌ خواست له‌ ساڵی‌ 2019دا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان ئاستیان له‌ ساڵی‌ 2018دا زیاتربێت به‌ پێی‌ ئه‌و پلان‌و به‌رنامه‌و خواسته‌ی‌ له‌سه‌ریان هه‌یه‌.

هه‌ر له‌ وته‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی‌ كاركردن، به‌تایبه‌ت له‌ بڕواهێنان به‌ كاركردن به‌ شێوه‌ی‌ یه‌ك تیم بۆ سه‌رخستنی‌ پلان‌و به‌رنامه‌كان، چ له‌ ئاستی‌ فه‌رمانگه‌كان چ له‌ ئاستی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان‌و وه‌زاره‌ت، چونكه‌ فه‌رمانگه‌كان موڵكی‌ هاووڵاتیانن‌و هاووڵاتیانیش چاوه‌ڕوانی‌ باشترمان لێ ده‌كه‌ن‌و هه‌موو كارێكی‌ باشیش به‌ ستاف‌و ده‌سته‌جه‌معی‌ باشتر دێته‌ دی‌‌و هه‌موو كارمه‌ندانیش به‌شداری‌ ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ن كه‌ تۆماریان ده‌كه‌ین.

له‌لای خۆیانه‌وه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان سه‌رنج حه‌مه‌سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و نه‌هرۆ عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ تۆڕی‌ پاراستنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ئاشتی‌ نووری‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ سلێمانی‌ به‌ناوی‌ خۆیان‌و فه‌رمانگه‌كانیانه‌وه‌ سوپاسی‌ خۆیان ئاراسته‌ی‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ كردو ده‌ستخۆشیان له‌ سه‌رجه‌م به‌رپرس‌و به‌رپرسی‌ به‌شه‌كانی‌ دیوانی‌ گشتی‌ كرد له‌ پشتیوانی‌ و هاوكاریكردنی‌ فه‌رمانگه‌كان و هاندانیان بۆ كاری‌ باشتر، هه‌روه‌ك مه‌راسیمه‌كه‌یان به‌ شایسه‌و پڕ بایه‌خ زانی‌‌و به‌ڵێنیشیاندا له‌ ساڵی‌ 2019دا باشترو زیاتر ئه‌ركه‌كانیان جێ به‌جێ بكه‌ن.

ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی‌ كه‌ له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا به‌ناوی‌ خۆیان‌و فه‌رمانگه‌كانیان‌و هۆبه‌كانیانه‌وه‌ ڕێزلێنانیان پێ به‌خشرا بریتبوون له‌م به‌ڕێزانه‌:

له‌ به‌ڕێوەبەرایەتی‌ چاودێری‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌، به‌ڕێزان:
1ـ سەرنج حەمەسەعید، به‌ڕێوه‌به‌ر.
2ـ ڕازاوە میرزا، جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ر.
3ـ پرشنگ عومەر محیەدین، به‌رپرسی‌ ژمێریاری‌.
4ـ سوهەیلە محمد شەریف، به‌رپرسی‌ وردبینی‌.
5ـ سەعدیە محمود قادر، به‌رپرسی‌ كارگێڕی‌.
6ـ شێرکۆ عبدالکریم عارف، به‌رپرسی‌ خزمه‌تگوزاری‌.

له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ تۆری‌ پاراستنی‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌، بەرێزان:
1ـ نەهرۆ عەبدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌ر.
2ـ عەبدولکەریم عەبدوڵڵا، جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ر.
3ـ نازەنین فەتاح، به‌رپرسی‌ هۆبه‌ی‌ كارگێڕی‌.
4ـ شەونم صاڵح، به‌رپرسی‌ هۆبه‌ی‌ ژمێریاری‌.
5ـ موحەممەد رەوف، به‌رپرسی‌ هۆبه‌ی‌ هاوكاری‌ دارایی‌ كه‌مئه‌ندامان.
6ـ ئاڤان عومەر صدیق، به‌رپرسی‌ هۆبه‌ی‌ وردبینی‌.
7ـ عەباس برا حمە، به‌رپرسی‌ هۆبه‌ی‌ هاوكاری‌ چاودێری‌ خێزان.
8ـ عه‌تا حه‌سه‌ن موحه‌ممه‌د، به‌رپرسی‌ هۆبه‌ی‌ زانیاری‌(IT).
9ـ هه‌ڵكه‌وت خالید ئه‌مین، به‌رپرسی‌ هۆبه‌ی‌ یاسا.
10ـ عه‌بدولخالق عه‌بدولقادر، به‌رپرسی‌ پێشووی‌ هۆبه‌ی‌ هاوكاری‌ كه‌مئه‌ندامان.

لە بەڕێوەبەرایەتی‌ چاودێری‌ کەمئەندامانی‌ سلێمانی‌ بریتبوون له‌به‌ڕێزان:
1ـ ئاشتی‌ نوری‌، به‌ڕێوه‌به‌ر.
2ـ لەتیف عەزیز، جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ر.
3ـ مریەم قادر، به‌رپرسی‌ كارگێڕی‌.
4ـ نەبات عه‌بدولكه‌ریم، به‌رپرسی‌ ژمێریاری‌.


24/02/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.