• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ به‌هێزتردا)، دروشمی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2018
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ئه‌وقاف كۆده‌بێته‌وه‌و داوا ده‌كات مزگه‌وته‌كان ڕه‌چاوی‌ تایبه‌تمه‌ندی‌ كه‌مئه‌ندامان بكه‌ن

ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌، 3ی‌ 3ی‌ 2019، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ هاوڕێیه‌تی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان به‌ختیار عه‌لی‌، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ ئه‌ندازیاری‌ و سۆران سه‌عید، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پلان، سه‌ردانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ئه‌وقاف و كاروباری‌ ئاینی‌ سلێمانی‌ كردو له‌لایه‌ن به‌ڕێز كاك فه‌ره‌یدون غه‌ریب حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ئه‌وقاف‌و به‌رپرس‌و كارمه‌ندانی‌ به‌شی‌ ئه‌ندازیارییه‌وه‌ پێشوازی‌ كرا.

له‌و سه‌ردانه‌دا باس له‌ هاوكاری‌ و هه‌ماهه‌نگی‌ نێوان هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كرا سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی‌ جێ به‌جێكردنی‌ تایبه‌تمه‌ندی‌ ئه‌ندازیاریی‌ بۆ ئاسانكاری‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت له‌ پڕۆژه‌و بیناو شوێنه‌ گشتیه‌كاندا، له‌و باره‌یه‌وه‌ هه‌ردوو لا جه‌ختیان كرده‌وه‌ له‌سه‌ر زه‌روره‌تی‌ پابه‌ندكردنی‌ سه‌رجه‌م مزگه‌وته‌كان به‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ گونجاندنی‌ بینای‌ مزگه‌وت و پرسه‌خانه‌كان بۆ به‌كارهێنانیان له‌لایه‌ن هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ته‌وه‌.

ئه‌م دیدارو سه‌ردانه‌ به‌شێك بوو له‌ پڕۆژه‌یه‌ك كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ له‌ ساڵی‌ 2018ه‌وه‌ ده‌ستی‌ پێكردووه‌ به‌ ئامانجی‌ ڕه‌خساندنی‌ ژینگه‌یه‌كی‌ له‌بارو گونجاو بۆ ژیانی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت، ئه‌وه‌ش له‌ ڕێگه‌ی‌ پابه‌ندكردنی‌ سه‌رجه‌م پڕۆژه‌و بیناو شوێنه‌ گشتیه‌كان به‌ جێ به‌جێكردنی‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌ ئه‌ندازیارییه‌كان بۆ ئاسانكاری‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌شی‌ ئه‌ندازیاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ڕێبه‌رێكی‌ ئاماده‌ كردووه‌ كه‌ تیایدا تایبه‌تمه‌ندی‌ و ستاندارده‌ ئه‌ندازیارییه‌كان بۆ بیناو پڕۆژه‌كان بۆ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت و كه‌مئه‌ندامان و كورته‌ باڵاكان ده‌ستنیشانكراون بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ كاتی‌ پێدانی‌ مۆڵه‌تی‌ نوێدا بۆ پڕۆژه‌كان ڕه‌چاوبكرێن، بۆ پڕۆژه‌ كۆنه‌كانیش ئه‌وه‌ی‌ ده‌گونجێت چاك بكرێت تا گونجاوتربن بۆ به‌كارهێنانیان له‌لایه‌ن هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ته‌وه‌.

له‌و دیداره‌دا هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌:
1ـ بۆ وه‌رگرتنی‌ مۆڵه‌تی‌ كردنه‌وه‌ی‌ مزگه‌وت‌و په‌سه‌ندكردنی‌ نه‌خشه‌ی‌ مزگه‌وته‌كان له‌ كاتی‌ دروستكردنی‌ مزگه‌وتی‌ نوێ‌و پرسه‌خانه‌و فراوانكردن‌و نوێكردنه‌وه‌دا، بۆچوون و ڕه‌زامه‌ندی‌ به‌شی‌ ئه‌ندازیاریی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ وه‌ربگیرێت.

2ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ئه‌وقاف و كاروباری‌ ئاینی‌ هه‌وڵی‌ خۆی‌ بخاته‌ گه‌ڕ بۆ گونجاندنی‌ بینای‌ ئێسته‌ی‌ مزگه‌وته‌كان و پرسه‌خانه‌كان له‌ ڕێگه‌ی‌ گشتاندن و هاندانی‌ خێرخوازانه‌وه‌ بۆ ئه‌و كاره‌.

شایانی‌ باسه‌ ئه‌م هه‌وڵه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ به‌شێكه‌ له‌ هه‌ماهه‌نگییه‌كی‌ فراوان له‌گه‌ڵ دام و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی‌ حكومه‌ت بۆ گونجاندنی‌ ژینگه‌ی‌ شارو شوێنه‌ گشتیه‌ حكومی‌ و ناحكومییه‌كان به‌جۆرێك هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت وه‌ك هه‌ركه‌سێكی‌ ئاسایی‌ بتوانن به‌كاریان بێنن و به‌و مافه‌ی‌ خۆیان بگه‌ن.


03/03/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.