• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ به‌هێزتردا)، دروشمی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2018
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
ڕاگەیەنراوێک لە بەرێوەبەرایەتى گشتیەوە

بە پێی‌ فەرمانی‌ کارگێڕی‌، ژمارە (1067)ی‌ رۆژی‌ ٢٨ی‌ ٢ی‌ ٢٠١٩، پاش سەردانکردنی‌ لیژنەی‌ سەرپەرشتی‌ و بەدواداچوونی‌ دایەنگەکان، بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چاودێری‌ و کەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌ بڕیاریدا مۆڵەتی‌ کارکردن لە دایەنگەی‌ (لەرین)ی‌ ناحکومی‌ لە گەڕەکی‌ (قڕگە)ی‌ شاری‌ سلێمانی‌ وەرگرێتەوە.

وەک لە نووسراوەکەدا هاتووە، وەرگرتنەوەی‌ مۆڵەتی‌ کارکردن لە دایەنگەکە پاڵپشتە بە بڕگەی‌ (١) لە ماددەی‌ (١٤)ی‌ ڕێنمایی‌ دایەنگەکان، ژمارە (١)ی‌ ساڵی‌ (٢٠١٥)، و بەهۆی‌ ئەم خاڵانەی‌ خوارەوە:

١ـ دایەنگەکە دوو سزای‌ (ئاگادارکردنەوە)ی‌ هەبووە بە ژمارە (١٩٢٢) لە ٢٨ی‌ ٨ی‌ ٢٠١٦ و ژمارە (٣٠٧١) لە ٦ی‌ ١١ی‌ ٢٠١٧.

٢ـ دوو جار نووسراوی‌ پابەندبوونی‌ ئاراستەکراوە بە ژمارە (١١٣٨) لە ٢٥ی‌ ٤ی‌٢٠١٦ و ژمارە (٢٤٥٥) لە ٧ی‌ ٨ی‌ ٢٠١٧.

٣ـ سزای‌ وەرگرتنەوەی‌ مۆڵەتی‌ کارکردن و داخستنی‌ دایەنگەکە پاش سەردانی‌ لیژنەی‌ سەرپەرشتی‌ و بەدواداچوونی‌ دایەنگەکان دەرچووە لە ڕۆژی‌ ٢٦ی‌ ٢ی‌ ٢٠١٩.

هەربۆیە دایک و باوکی‌ منداڵانی‌ ئەو دایەنگەیە ئاگاداردەکەینەوە منداڵەکانیان بگوازنەوە بۆ دایەنگەیەکی‌ تر، چونکە ئەو دایەنگەیە مافی‌ کارکردنی‌ نابێت لە بەرواری‌ دەرچوونی‌ ئەو فەرمانەوە.

ڕاگەیاندنی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ لە پارێزگای‌ سلێمانی‌
٢٨ی‌ ٢ی‌ ٢٠١٩ 


28/02/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.