• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ به‌هێزتردا)، دروشمی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2018
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ وەبەرهێنان باس لە تایبەتمەندی‌ ئەندازیاری‌ بۆ کەمئەندامان دەکات

ڕۆژی‌ چوارشەممە، ١٣ی‌ ٢ی‌ ٢٠١٩، شاندێکی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ لە پارێزگای‌ سلێمانی‌ بە سەرۆکایەتی‌ بەڕێز م.عومەر گوڵپی‌، بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ و ئەندامیەتی‌ هەریەکە لەبەڕێزان هیوا سەعید، بەرپرسی‌ بەشی‌ دایەنگەکان و بەختیار عەلی‌ حەمەغەریب، بەرپرسی‌ بەشی‌ ئەندازیاری‌ سەردانی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ وەبەرهێنانی‌ سلێمانیان کردو لەلایەن بەرێزان ئەندازیار عەزیز عەلی‌، بەرێوەبەری‌ گشتی‌ و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرو بەرپرسی‌ بەشەکان ئامادەی‌ دیدارەکە بوون.

لەو سەردانەدا هەردوو بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ باسیان لە کارە هاوبەشەکان و هەماهەنگی‌ نێوان هەردوو بەرێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ کرد سەبارەت بە پڕۆژە هاوبەشەکان، بەتایبەت یەکەکانی‌ نیشتەجێبوون و خزمەتگوزاری‌ دایەنگەو چارەسەرکردنی‌ ئەو گرفتانەی‌ دەبنە ڕێگر لەبەردەم وەرگرتنی‌ کۆتایی‌ و بەکارهێنانی‌ بیناکانی‌ تایبەت بە دایەنگە.

لە بەشێکی‌ تری‌ دیدارەکەدا بەڕێز بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ داوای‌ لە بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ وەبەرهێنان کرد هاوکارو پاڵپشتیان بێت لە جێ بەجێکردنی‌ ماددەی‌ ١١ی‌ یاسای‌ ژمارە ٢٢ی‌ ساڵی‌ ٢٠١١ی‌ تایبە بە ماف و ئیمتیازی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوەن پێداویستی‌ تایبەت کە لە ئێستەدا بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ لە رێبەرێکدا بەناوی‌ (ڕێبەری‌ تایبەتمەندییە ئەندازیارییەکانی‌ بیناو پرۆژەو شوێنە خزمەتگوزارییەکان بۆ هاووڵاتیانی‌ خاوەن پێداویستی‌ تایبەت) ئامادەی‌ کردوون.

هەر لەو دیدارەدا بەرێز بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ داوای‌ کرد هەموو پڕۆژەکان پابەند بکرێن بە تایبەتمەندییە ئەندازیارییەکانەوە، بۆ ئەوەی‌ شارو پارێزگاکەمان بە تەواوەتی‌ ژینگەیەکی‌ گونجاوو لەباربێت بۆ ژیانی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوەن پێداویستی‌ تایبەت.

لە بەرانبەردا بەرێز بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ وەبەرهێنان خۆشحاڵی‌ خۆیان بە دیدارەکە دەربڕی‌ و جەخیتیان کردەوە بە تەواوی‌ توانای‌ خۆیانەوە لە بارەتی‌ تایبەتمەندی‌ پڕۆژەکانەوە بۆ کەمئەندامان هەوڵ دەدەن و رێوشوێنی‌ پێویست بۆ جێ بەجێکردنیان دەدۆزنەوە، هەورەک پێشنیاری‌ پێویستیشیان خستەبەردەم بەرێوەبەرایەتی‌ گشتیمان بۆ پەرەپێدان بە پرۆژەکەو باشتر جێ بەجێکردنی‌.


13/02/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.