• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ به‌هێزتردا)، دروشمی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2018
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چه‌ند دایه‌نگه‌یه‌كی‌ ناحكومی‌ كۆ ده‌بێته‌وه‌و گوێ له‌ كێشه‌كانیان ده‌گرێت

ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 13ی‌ 3ی‌ 2019، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ (9) دایه‌نگه‌ی‌ ناحكومی‌ كۆبوویه‌وه‌و گوێی‌ له‌ كێشه‌و گرفته‌كانیان گرت.

له‌ وته‌كانیدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ جێ به‌جێكردنی‌ سیستم‌و ڕێنمایی دایه‌نگه‌كان له‌به‌ر ژه‌وه‌ندی‌ منداڵاندایه‌، له‌ هه‌مان كاتدا به‌رژه‌وه‌ندی‌ خودی‌ دایه‌نگه‌كانیشه‌، ئه‌وه‌ش له‌ پێناو ڕه‌خساندنی‌ ژینگه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ گه‌شه‌ی‌ منداڵ.

هه‌ر له‌ وته‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ له‌سه‌ر كاركردنی‌ بێلایه‌نانه‌ی‌ لیژنه‌كان‌و به‌رپرس‌و كارمه‌ندانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌، ئه‌وه‌شی‌ گه‌شه‌پێدان به‌ كاری‌ دایه‌نگه‌كان‌و به‌هێزی‌ دایه‌نگه‌ ماحكومییه‌كان به‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ خۆمان ده‌زانین، چونكه‌ دایه‌نگه‌كانی‌ ئێوه‌ توانیویانه‌ خزمه‌تگوزاری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بۆ ژماره‌یه‌ك منداڵی‌ دایه‌نگه‌ دابین بكات.

له‌ میانه‌ی‌ پرسیارو به‌دواداچوونی‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی‌ ئاماده‌بووشه‌وه‌، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ میكانیزمی‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ دایه‌نگه‌كان‌و چۆنیه‌تی‌ ده‌ستنیشانكردنی‌ نرخ‌و ژماره‌یه‌ك میكانیزمی‌ تری‌ كاركردنی‌ بۆ دایه‌نگه‌كان ڕوون كرده‌وه‌، جه‌ختیشی‌ كرده‌وه‌ كه‌ ده‌رگای‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌ به‌رده‌وامی‌ كراوه‌یه‌ سه‌ردانی‌ ئه‌وان‌و به‌ره‌وپێشبردنی‌ كاری‌ دایه‌نگه‌كانیان.

له‌ به‌رانبه‌ردا، به‌ڕێوه‌به‌رانی‌ ئاماده‌بووی‌ ئه‌و دیداره‌دا زۆر سوپاسی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتیان كرد كه‌ ده‌رگای‌ كراوه‌یه‌و ئاماده‌ی‌ گوێگرتنه‌و به‌رچاوڕوونی‌ پێویستی‌ پێداون سه‌باره‌ت به‌ كاره‌كانیان‌و ئه‌و پرسیارانه‌ی‌ خستیانه‌ ڕوو.


14/03/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.