• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ به‌هێزتردا)، دروشمی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2018
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
سه‌نته‌ری‌ ڕۆشنایی‌ چالاكییه‌ك به‌بۆنه‌ی‌ ڕۆژی‌ ڕاپه‌ڕینی‌ سلێمانی‌ و 8ی‌ مارسه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌بات

ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌، 7ی‌ 3ی‌ 2019، له‌ چوارچێوه‌ی‌ كارو چالاكییه‌ ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌كانی‌، سه‌نته‌ری‌ ڕۆشنایی‌ بۆ نابینایان به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ژماره‌یه‌ك له‌ ڕێكخراوو كه‌سایه‌تی‌ گرنگیپێده‌ر به‌ مافی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت‌و به‌رپرسانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ كارمه‌ندان، ئاهه‌نگ‌و چالاكییه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ بۆنه‌ی‌ ڕۆژی‌ ڕاپه‌ڕینی‌ سلێمانی‌ ‌و 8ی‌ مارس، ڕۆژی‌ جیهانی‌ ژنانه‌وه‌ له‌ هۆڵی‌ سه‌نته‌ر به‌ڕێوه‌چوو.

چالاكییه‌كه‌ به‌ پاڵپشتی‌ چه‌ند ڕێكخراوو كۆمپانیایه‌ك بوو، تیایدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو له‌ وته‌كه‌یدا سه‌ره‌ڕای‌ پیرۆزبایی‌ یاده‌كانی‌ ڕاپه‌ڕین‌و 8ی‌ مارس، به‌ڵێنی‌ پشتیوانی‌ و دڵسۆزی‌ بۆ نابینایان دووپاتكرده‌وه‌، هه‌روه‌ك به‌ كورتی‌ باسی‌ له‌و پلان و به‌رنامه‌یه‌ كرد كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌هاوكاری‌ فه‌رمانگه‌كانی‌ تری‌ حكومه‌ت گرتوویه‌تیه‌ به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ژینگه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ ژیانی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت فه‌راهه‌م ببێت.

له‌ چالاكییه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك كاری‌ هونه‌ری‌ و گۆرانی‌‌و مۆسیقا پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان كرا، هه‌روه‌ك خه‌ڵات‌و دیاری‌ تایبه‌ت به‌خشرایه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ نابینایان كه‌ له‌ بواری‌ جۆراو جۆردا چالاكی‌ پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.

سه‌نته‌ری‌ ڕۆشنایی‌ بۆ نابینایان، یه‌كێكه‌ له‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌ییه‌كان‌و سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ سلێمانیه‌ و بووه‌ته‌ ناوه‌ندێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی‌ نابینایان له‌ بواره‌ جیاجیاكاندا.


09/03/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.