• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ به‌هێزتردا)، دروشمی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2018
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
خێزانی‌ جێگره‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی‌ خێزانی‌ نوێ‌و جێگیركردنی‌ منداڵ

ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌، 12ی‌ 3ی‌ 2019، به‌سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان ئاراس ناصر، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان‌و سه‌رنج حه‌مه‌سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و موحه‌ممه‌د عه‌لی‌، به‌رپرسی‌ هۆبه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌و پشتیوان موحه‌ممه‌د، نوێنه‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌ لیژنه‌ی‌ په‌سه‌ندكاری‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ كاره‌كانی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ له‌ سلێمانی‌‌و چۆنیه‌تی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانی‌ به‌رده‌م كاره‌كانی‌ پڕۆژه‌كه‌.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ژماره‌یه‌ك بڕیار به‌ سودو قازانجی‌ پڕۆژه‌كه‌ ده‌رچوون گرنگترینیان بریتیبوون له‌:
1ـ به‌رده‌وامی‌ پرۆسه‌ی‌ چاوپێكه‌وتن‌و هه‌ڵسه‌نگاندن‌و په‌سه‌ندكردنی‌ خێزانه‌ جێگره‌وه‌كان.
2ـ به‌رده‌وامی‌ كاركردن بۆ ئاماده‌كردنی‌ منداڵان بۆ خێزانه‌ جێگره‌وه‌كان.
3ـ به‌رده‌وامی‌ پرۆسه‌ی‌ جێگیركردنی‌ منداڵ له‌ خێزانه‌ جێگره‌وه‌كاندا.

هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی‌ تر بڕیار له‌ شێوازی‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ كێشه‌كان‌و به‌جۆرێك ده‌سته‌به‌ری‌ به‌رده‌وامی‌ پرۆژه‌كه‌و سه‌ركه‌وتنه‌كانی‌ مسۆگه‌رتر بكات.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت كرایه‌وه‌ له‌سه‌ر ستراتیجی‌ پابه‌ندی‌ به‌ سه‌رخستنی‌ پڕۆژه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ كه‌ پرۆژه‌یه‌كی‌ ستراتیجیه‌ بۆ پاراستنی‌ ژیانی‌ ئه‌و منداڵانه‌ی‌ كه‌ خێزانه‌كانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن‌و پێویستیان به‌ ماڵه‌كانی‌ منداڵانه‌.

پڕۆژه‌كه‌ به‌هاوكاری‌ دارایی‌ ڕێكخراوی‌ یونسێف‌و ته‌كنیكی‌ ستێپ، سه‌ره‌ڕای‌ ڕێگریه‌ جۆراوجۆره‌ باسایی‌‌و كلتوری‌‌و ڕۆشنبیرییه‌كان‌و قه‌یرانی‌ دارایی‌، له‌ سێ ساڵی‌ ڕابردوودا توانیویه‌تی‌ 10 منداڵی‌ له‌ خێزانه‌كاندا جێگیركردووه‌و 14 خێزانیشی‌ په‌سه‌ندكردووه‌، بڕیاروایه‌ له‌م ساڵیشدا ژماره‌ی‌ خێزانه‌ په‌سه‌ندكراوه‌كان و منداڵه‌ جێگیركراوه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو زیاد بكه‌ن به‌هۆی‌ كاری‌ به‌رده‌وامی‌ ستافه‌كانی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌وه‌.


12/03/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.