• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ به‌هێزتردا)، دروشمی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2018
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌بۆنه‌ی‌ 8ی‌ مارس، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سوپاسێك ئاراسته‌ی‌ به‌رپرس‌و كارمه‌ندانی‌ ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ژنانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراوی‌ سلێمانی‌ ده‌كات

وێنه‌كه‌ دیمه‌نی‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتیه‌ له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی‌ ژن له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشت له‌ 9ی‌ 1ی‌ 2019


له‌پای‌ كارو ماندووبوونیان و دڵسۆزانه‌ ڕاپه‌ڕاندنی‌ ئه‌ركه‌كانیان، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ له‌ ڕۆژی‌ 8ی‌ مارس، ڕۆژی‌ جیهانی‌ ئافره‌تان، سوپاسنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی‌ سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی‌ ماڵی‌ داڵده‌دان ده‌كات له‌گه‌ڵ مانگێگ پێشخستن له‌ خزمه‌ت و ڕاژه‌كانیان.

له‌ ده‌قی‌ سوپاسه‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ده‌ڵێ:" به‌ پێویستی‌ ده‌زانم له‌ ڕۆژی‌ جیهانی‌ مافه‌كانی‌ ئافره‌تاندا به‌ ڕێزو بایه‌خه‌وه‌ له‌ كارو چالاكی‌ و هه‌وڵ‌و ماندووبوونه‌كانی‌ ئێوه‌ بڕوانم، به‌ تایبه‌ت له‌ سێ ساڵی‌ ڕابردوودا كه‌ سه‌ره‌ڕای‌ گیروگرفته‌ جۆراوجۆره‌كان زۆر دڵسۆزانه‌ ئه‌ركی‌ خۆتان ڕاپه‌ڕاندووه‌و خزمه‌تتان به‌ خوشكانمان له‌ ژنانی‌ كچانی‌ ڕزگاربوو له‌ توندوتیژی‌ كردووه‌، كارو خزمه‌تی‌ ئێوه‌ له‌ ماڵی‌ داڵده‌دان جێگه‌ی‌ ڕێزو سوپاسی‌ هه‌موو لایه‌كه‌ به‌ تایبه‌ت كه‌ هه‌موو ده‌زانین كاركردن له‌ ماڵی‌ داڵده‌دان قورسی‌ و تایبه‌تمه‌ندی‌ خۆی‌ هه‌یه‌".

هه‌ر له‌ سوپاسه‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ هیوا ئه‌خوازێت هه‌موو پێكه‌وه‌ باشتر كاربكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی‌ ژنان‌و كچانی‌ كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان زیاتر به‌ مافه‌كانیان بگه‌ن، هه‌وڵبده‌ین خاڵه‌ به‌هێزه‌ كۆمه‌لایه‌تییه‌كانمان په‌ره‌ پێبده‌ین‌و خاڵه‌ لاوازه‌كانمان باشتر ده‌ستینشان بكه‌ین و به‌ هه‌موو ڕێگایه‌كی‌ ڕۆشنبیری‌ و كلتوری‌ و یاسایی‌ و ئاینی‌ ڕووبه‌ڕوویان ببینه‌وه‌ تا ئه‌و كاته‌ی‌ كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان ده‌گاته‌ ئاستی‌ خواستی‌ هه‌موومان له‌ ڕه‌چاوكردنی‌ مافه‌ خوا كرده‌كانی‌ ژنان وه‌ك ڕه‌گه‌زێك كه‌ پێویسته‌ هاوشانی‌ ڕه‌گه‌زه‌كه‌ی‌ تریان به‌شداربن له‌ بونیاتنانی‌ كۆمه‌ڵگه‌دا دوور له‌ توندو تیژی‌ و به‌ كه‌م سه‌یركردن.

له‌م لینكه‌ی‌ خواره‌وه‌دا، زانیاری‌ له‌ باره‌ی‌ كارو چالاكییه‌كانی‌ چوارساڵی‌ ڕابردووی‌ ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ژنانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراوی‌ سلێمانی‌ بخوێنه‌ره‌وه‌:


08/03/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.