• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ به‌هێزتردا)، دروشمی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2018
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
پێشانگایه‌ك بۆ خستنه‌ڕووی‌ به‌رهه‌می‌ ده‌ست و كاری‌ درومانی‌ داڵده‌دراوانی‌ ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ژنانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراوی‌ سلێمانی‌ كرایه‌وه‌

ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌، 7ی‌ 3ی‌ 2019،  له‌ هۆڵی‌ ئازاد شه‌وقی‌، له‌ چوارچێوه‌ی‌ چالاكییه‌كانی‌ 8ی‌ مارس، ڕۆژی‌ جیهانی‌ ژنان، به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ فه‌رمانگه‌كان و به‌رپرسی‌ ماڵی‌ داڵده‌دان و ژماره‌یه‌ك له‌ كارمه‌ندان و ژنان‌و چالاكه‌وانانی‌ بواری‌ مافه‌كانی‌ ژنان، ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ژنانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراوی‌ سلێمانی‌ سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمان به‌ هاوكاری‌ ڕێكخراوی‌ خانزاد، پێشانگایه‌كی‌ بۆ به‌رهه‌می‌ چنین و كاری‌ ده‌ستی‌ ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ژنانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراوی‌ سلێمانی‌ كرده‌وه‌.

پێشانگاكه‌ به‌ فه‌رمی‌ سه‌عات (10)ی‌ سه‌ر له‌ به‌یانی‌ كرایه‌وه‌و به‌رده‌وام بوو تا سه‌عات (3)ی‌ پاشنیوه‌ڕۆو تیایدا به‌رهه‌می‌ چنین و كاری‌ ده‌ستی‌ و هونه‌ری‌ ژنان و كچانی‌ داڵده‌دراو نمایشكراو داهاته‌كه‌شی‌ بۆ ژنان خۆیان ده‌بێت.

ئه‌م پێشانگایه‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ پلان و به‌رنامه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیه‌ بۆ گرنگیدان به‌ په‌ره‌پێدان به‌ تواناكانی‌ ژنانی‌ ماڵی‌ داڵده‌دان بۆ ئه‌وه‌ی‌ سود له‌و كاتانه‌ وه‌رگرن كه‌ له‌ ماڵی‌ داڵده‌دان ده‌مێننه‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌ ڕێگه‌ی‌ كردنه‌وه‌ی‌ خولی‌ جۆراوجۆری‌ ڕۆشنبیری‌ و پیشه‌یی‌ كه‌ ده‌بنه‌ هۆی‌ به‌هێزكردنی‌ توانای‌ ژنان و به‌هێزبوونیان بۆ ئه‌وه‌ی‌ كاتێك له‌ ماڵی‌ ژنان ده‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌ باشتر بتوانن كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ربكه‌ن و ڕوبه‌ڕووی‌ سه‌ختیه‌كانی‌ ژیان ببنه‌وه‌، ئه‌مه‌ وێڕای‌ فێربوونی‌ ئه‌و پیشه‌ جۆراوجۆرانه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ دابینكردنی‌ بژێوی‌ ژیان و ئه‌گه‌ری‌ ده‌ستكه‌وتنی‌ كار.


08/03/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.