وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ڕێبەرێک بۆ دایەنگە حکومی و ناحکومیەکان دەردەکات.
ڕێبەرەکە کاری دایەنگەکانی رێکخستووە، بەجۆرێک منداڵانی لەتەمەنی دایەنگەدا بەپەروەردەیەکی هاوچەرخ و سەردەمیانە و بەچالاکی تایبەت بە تەمەنی خۆیان ڕادەهێنرێن و چۆنیەتی مامەڵەی دایەنگەکان لەگەڵ منداڵان ڕێک دەخات.
لە پێشەکى رێبەرەکەدا هاتووە: بۆ باشتر چاودێری و فێرکردنی سەرەتایی بۆ منداڵان لەتەمەنی پێش چونە قوتابخانە وەئامادەکردنی ژینگەیەکی ئارام و پشتیوانی لە تەمەنێکی بچوکدا ڕێکخستنی کاری دایەنگەکانی حکومی و ناحکومی کۆمەڵێ ڕێنمایی لەسەر بنەمای سیستەمێکی گونجاو گشتگیر دەرکراون.
له گرنگیو گهورهیی منداڵ وهك یهكێك له گرنگترین تاکەکان له كۆمهڵگهدا، ههروهها لهپێناو باشتر بهڕێوهچوونی پڕۆسەی پەروەردە و باشتر بەڕێوەچونی دامهزراوه كۆمهڵایهتییهكانو پابهندبوون به ژینگەیەکی دروست و پهیڕهویكردنی مامهڵهی گونجاو پیشهییانه، وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ئهم ڕێبهرهی سهبارهت به (منداڵانی دایەنگە) دهرچوواند.
ڕێبەرەکە بەهەر سێ زمانی ( کوردی سۆرانی، کوردی بادینی، عەرەبی، ئینگلیزی) ڕێنمایی دەدات و لە سێ بەند پێکهاتووە کە تیایدا کارو چالاکی دایەنگەکان ڕێکدەخات و زانیاری پێویست لەسەر دایەنگە بەهاوڵاتیان دەدات، لەسەر دایەنگە حکومی و ناحکومیەکان لەتەواوی هەرێمی کوردستان.
بە پێى ئەو رێبەرە ئەرکى بەڕێوەبەر و کارمەندان ڕوونکراوەتەوەو جۆری چالاکیەکان و پێدانی زانیاری سەرەتایی بۆ منداڵ ڕوونکردۆتەوە و هەروەها هاوڵاتیان دەتوانن زانیاری ورد بەدەست بێنن لەسە کردنەوەی دایەنگە و هەروەک سەرجەم بابەتەکانی تایبەت بە دایەنگە.
🔴ناوەڕۆکی ڕێبەرەکە ئەمانە لەخۆ دەگرێت.
🔶 بەڵێننامە بۆ خاوەن دایەنگە ناحکومیەکان
🔶 مەرجەکانی کردنەوەی دایەنگە
🔶 ڕێکارەکانی وەرگرتن و دانانی منداڵان
🔶 ماف و ئەرکەکانی دایک و منداڵان
🔶 بادەکی منداڵ لەدایەنگە
🔶 ئەوڕاپۆرتانەی ڕەوەنەی خێزان دەکرێت دەربارەی پڕۆگرامی ڕۆژانەی منداڵ
🔶 چوارچێوەیپڕۆگرامی هونەری لەگەڵ منداڵ لەدایەنگە
🔶 پوختەی پڕۆگرامی دایەنگەبەگوێرەی تەمەنی منداڵ لە تەمەنی دوو مانگی تا چوار ساڵی.
رێبەرەکە لە کۆتایی ساڵى 2024 دەرچووەو لە ساڵى 2025 لەدایەنگەکان جێبەجێ دەکرێت.
لەم لینکانەی خوارەوەدا رێبەرە میدیاییەکە لەبەردەستە:👇👇
part 1.pdf
تهمهنى_دوو_مانگى_تا_يهك_سالى.pdf
يهك سالى بۆ دوو سالى.pdf
دوو سالى بۆ سێ سالى.pdf
سى سال تا جوار سال.pdf
|