• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
شارەزوور: ئاهه‌نگی كۆتایی‌ خوله‌كانی‌ هاوینه‌ بۆ 110 منداڵ به‌ڕێوه‌چوو، خەڵاتی سوپاس و ڕێزلێنان بەخشرایە وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی

خاتوو کوێستان محەمەد :  " سەنتەرەکانمان منداڵان لە لادان و شاشەکان دوور دەخاتەوەو لەچەند بواریێکی گرنگدا  خول و ڕاهێنان دەبینن".

ئەمڕۆ شەممە ،24ـی ئـــــابی 2024 ، بە ئامادەبونی خاتوو کوێستان محەمەد، وەزیی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، بێستون جەبار ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، حاکم ئاوارە شەریف، بەڕێوەبەری ناحیەی زەڕایەن، و ژمارەیەک لەبەرپرسانی سنورەکە لە مەراسیمێکی تایبەتدا کۆتایی بەخولێکی هاوینە هات کە بۆ منداڵانی قەزای شارەزوور کرابویەوە.

خولەکان تایبەت بوون بە  فێربونی کۆمپیوتەرو زمان و وەرزش و ووێنەکێشان جێ ئاماژەیە (110)منداڵ بڕوانامەی بەشداربوونیانپێبەخشرا، کە تەمەنیان لە نێوان 8ساڵ بۆ 18 ساڵ دایە.
 له‌و مەراسیمەدا، به‌ڕێز خاتوو كوێستان موحه‌ممه‌د لەوتەیەکدا سوپاسی هەریەک لە بەڕێزان بێستون جەبار بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت و دەشتی عومەر بەرپرسی سەنتەرەکە و ڕێکخراوی یونسێفی کرد کە توانیویانە باشتر ئەرکەکانی سەنتەرەکە جێبەجێبکەن هەر لەدرێژەی ووتەکەیدا ڕایگەیاند:" سەنتەرەکانی پاراستنی منداڵان یه‌كێك له‌ پڕۆژه‌ گرنگه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ كه‌ساڵانه‌ به‌ هه‌زاران منداڵ سودمه‌ند ده‌بن‌و خول و ڕاهێنانەکان ده‌بێته‌ هۆی‌ پاراستنیان و فێرکردنیان لە چەندین بواری‌ گرنگدا".

 پاشان به‌ڕێز بێستون جەبار، سوپاسی وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی کرد بۆ ئەو پشتگیریەی لە سەنتەرەکانی کردووەو ده‌ستخۆشی‌ له‌ هه‌ڵسوڕێنه‌رو مامۆستایانی‌ خوله‌كان كردو دڵنیایی‌ به‌ ئاماده‌بووان دا كه‌ ئه‌وان وه‌ك بەڕێوەبەرایەتی گشتی ده‌ڤه‌رو ناوچه‌یه‌كی‌ وه‌ك شارەزوور به‌ بایه‌خه‌وه‌ ته‌ماشا کردووەو هه‌رچیان بۆ کرابێت درێغیان نەکردووە بۆ خزمه‌تكردنی‌ ئه‌م شاره‌و هاووڵاتیه‌ تێكۆشه‌رو قوربانیده‌ره‌كانی‌.

پاش پێشكه‌شكردنی‌ چه‌ند چالاكییه‌ك له‌لایه‌ن فێرخوازان‌و به‌شداربووانه‌وه‌، سوپاسو پێزانین لەپای هاوکاری کردن و پاڵپشتیان درایە بەڕێزان وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و بەڕێوەبەری گشتی میوانانی ئامادەبووەوە ڕێزلێنان و بڕوانامە به‌سه‌ر مامۆستاو ڕاهێنه‌رانی‌ خوله‌كه‌ و ده‌رچووانی‌ خوڵه‌كاندا دابه‌شكرا.

24/08/2024
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.