• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ پێشوازی‌ له‌ ڕێكخراوی‌ تراینگڵ كرد و گفتوگۆی ڕوبەڕوبونەوەی ماددەی هۆشبەرکرا.

ئه‌مڕۆ دووشەممە، 19ـی 8ـی2024، له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، بەڕێز بێستون جەبار به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ بەوەکالەت، به‌‌ ئاماده‌بوونی‌ بەڕێزان سۆران سه‌عید به‌رپرسی‌ پارێزگاری خێزان، خاتوو بەنان وەهاب بەرپرسی دایەگەکان، پێشوازی‌ له‌ شاندێکی ڕێكخراوی‌ تراینگڵ كرد کە پێکهاتبون لەبەڕێزان تارا عەزیز  بەڕێوبەری پرۆژە ،ئان هالسیگ  شارەزا لە ڕێکخراوی ترایەنگڵ.

له‌ دیدارێكدا كه‌ نزیكه‌ی‌ كاتژمێرێكی‌ خایاند، سه‌ره‌ڕای‌ باسكردن له‌ دۆخی‌ خێزان‌ ، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر كاركردنی‌ پێكه‌وه‌یی‌‌و هاوكاری‌‌و هه‌ماهه‌نگی‌ زیاتر كرده‌وه‌ له‌ پێناو به‌هێزكردنی‌ پێگەی دەزگا کۆمەڵایەتیەکان لەڕوبەڕووبونەوەی ماددەهۆشبەراکان له‌ كۆمه‌ڵگه‌و هوشیاركردنه‌وه‌ی‌ گەنجان و خێزانه‌كانیان‌، هه‌روه‌ك هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌باره‌ی‌ ژماره‌یه‌ك بیروڕا كرد كه‌ ده‌كرێت له‌ داهاتوودا ببنه‌ هۆی‌ خزمه‌تكردنی‌ باشتری‌ خێزان و باشتر به‌ڕێوه‌چوونیان ئەویش لەڕێگەی ڕاپرسیەک کە ڕێکخراوی ناوبراو بەهاوکاری هەردولاو بەڕێوەبەرایەتیە چاکسازیەکان دەکرێت، ئه‌مه‌ بێجگه‌ له‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر بەدوداچون بۆ گرفتەکەو کارکردن بۆ کەمکرنەوەی.

شایانی‌ باسه‌ ڕێكخراوێكی‌ تراینگڵ رێخراوێکی فەرەنسیە  کار دەکات  لە گەشەپێدانی مرۆیی بە تایبەت لە سێکتەرەکانی خوێندن و پاراستن خزمەت گوزاریەکانی چر دەکاتەوە لە گەشەپێدان و بەگەرخستنی توانا مرۆییەکان.
 


19/08/2024
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.