کۆبوونەوەی ئەنجومەنی فراوانی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌ڕێوه‌چوو.
ڕۆژی سێشەممە ، 13ـی ئـــــابی 2024، به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز بێستون جەبار ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت و به‌ڕێوه‌به‌ران و به‌رپرسانی به‌ش‌ەپەیوەندیدارەکان ، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی فراوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بایه‌خی پرسی ڕاوێژی له كاری به‌ڕێوه‌برندا خسته‌ڕوو، پاشان ئامانج‌و به‌رنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی بۆ ئاماده‌بووان ڕوونكرده‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه به‌مه‌به‌ستی ڕێکخستنەوەی ئەرک و کاتەکانی دەوام، گفتوگۆی بوارە جیاجیاكانی كرد.
كۆبوونه‌وه‌كه له دۆخێكی ئارام‌دا گفتوگۆی ته‌وه‌ره‌كانی كرد له هه‌ر بوارێكدا به پێی توانا، ئامانجی جیاجیا له بواره جیاجیاكانی كار ده‌ستنیشانكران و تەبایی زیاتر لە کار‌و ئەرکەکان جەختی لێکرایەوە.
|