به‌ڕێوه‌ری گشتی بەوەکالەت پێشوازی لە ئەنجومەنی ڕێکخراوە خاوەن پێداویستیە تایبەتەکانی پارێزگای سلێمانی دەکات و له نزیكه‌وه گوێی له ڕاو سه‌رنجه‌كانیان گرت‌و ڕایگه‌یاند :"داكۆكیكاری مافه‌كانتانین"
بێستون جەبار : "داكۆكیكاری مافه‌كانتانین‌و خزمه‌تكردن‌و پشتیوانیكردنتان ئەرکە و بەردەوام لەگەڵتانین"
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 11ـی حوزەیرانی 2023، بەڕێز بێستون جەبار ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، بە ئامادەبوونی بەڕێزان نهرۆ عەبدوڵڵا ، بەڕێوەبەری تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانی، هیوا ڕەحمان ڕاوێژکاری یاسایی، پێشوازی کرد لە سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی ڕێکخراوە خاوەن پێداویستیە تایبەتەکانی پارێزگای سلێمانی.
ئامانجی سه‌ردانه‌كه، پیرۆزبایی بوو لە بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی نوێ و گوێگرتن له ڕاو بۆچوونیان و ژمارەیەیک لەوگرفتانەی بونەتە لەمپەڕ لەبەردەم هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت لەسنورەکە .
ئاماده‌بووانی ئه‌و سه‌ردانه پێكه‌وه گفتوگۆیان له‌باره‌ی دۆخی خراپی ژیانی هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت كرد‌و هه‌موو كۆكبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته هه‌رچی زووه ژمارەیەک پڕۆژەی گرنگ و بەسود جێبەجێ بکرێت، هه‌روه‌ها داوایان كرد به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به دواداچوون بكات بۆ ئه‌و گرفتانه‌ی له هێندێك دامەزراوە ڕووبه‌ڕووی كه‌مئه‌ندامان ده‌بێته‌وه له كاتی مامەڵەی ڕۆژانەدا، له‌و باره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی جه‌ختی له ڕه‌وایی داواكانیان كرده‌وه‌و به‌ڵێنیدا به‌داواداچوونی پێویست بكات له‌و باره‌یه‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌رۆك‌و ئه‌ندامانی ئەنجومەنەکە له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتییه‌وه سوپاسی كاره‌كانی کارمەندانیان کرد له بەڕێوەبەرایەتی گشتی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌لایه‌تی كه دڵسۆزانه كاره‌كانیان جێ به‌جێده‌كه‌ن‌و زۆر به‌باشی به ئه‌ركه‌كانیان هه‌ڵده‌ست‌و په‌رۆشانه وه‌ڵامی هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ده‌ده‌نه‌وه.
له‌لای خۆشییه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌ستخۆشی کە دڵسوزانە بەیەک تیم کاردەکەن بۆ وەرگرتنی مافەکانی هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و كاره‌كانیان ڕاده‌په‌رێنن.
دواتر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا هەریەک لە بەڕێزان بەڕێوەبەری گشتی و سامان حسێن ، سەرۆکی ئەنجومەن ، لێدوانیاندا.
سامان حسێن :" بڕیارماندا مانگانە کۆبونەوە بکەین و هەر مانگەو کار لەسەر چارەسەرکردنی گرفتێک بکەین لە بوارەکانی تەندروستی و پەروەردەو ڕێگاو بان و سێکتەرەکانی تر و مژدە دەدەین بەهاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەم نزیکانە ژمارەیەک پڕۆژەی گرنگ پێکەوە ڕادەگەیەنین.
سەبارەت بە دەست بەکاربونی بەڕێز بێستون جەبار بەڕێزیان وتی "مژدە دەدەین بە هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەدەست بەکار بوونی بەڕێوەبەری گشتی نوێ هیچ لەمپەڕ و بەربەستێک نەما لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی تایبەت بە کارەکانی خاوەن پێداویستی تایبەت"
بێستون جەبار : " بەپشتیوانی ڕاستەوخۆی خاتوو کوێستان محەمەد وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی و فەرمانگە پەیواندی دارەکان پشتیوانی مافەکانی هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستیتایبەت دەبین و لەگەڵ ئەم ئەنجومەنەو هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت مێژوویەکی دوورمان هەیەو پێشتریش بەشداربووین لە چالاکیەکانیان و ئێستاش بەوەرگرتنی پۆستی نوێ هەر هاوڵاتیەکی خاوەن پێداویستی تایبەت لە سنوری دەسەڵاتمان پشتیوانی دەبین ئەگەر هیچمان پێ نەکرێ بەدڵنیایەوە خەمەکانی لەگەڵ بەش دەکەین و هیواخاوازین ئەو ئەرکەی پێمان سپێردراوە لەئاست چاوەڕوانی ئێوەدا بێت ، بەدڵنیایەوە داكۆكیكاری مافه‌كانتانین‌و خزمه‌تكردن‌و پشتیوانیكردنتان ئەرکە و بەردەوام لەگەڵتانین"