• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت بەجیا پێشوازی لە (یەکێتی نابینایانی کوردستان، ڕێکخراوی هیوای کەمئەندامان، کۆمەڵەی کەمئەندامان) کرد.

بێستون جەبار :- " کار لەسە بەهرەکانی هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەکەین و کۆمەڵگا لە ئاست و تواناکانیان هۆشیار دەکەینەوە ، لە ئەمڕۆ وە پاش تەواو بوونی دەوامی فەرمی لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەمێنینەوەو درگامان واڵا دەبێت تایبەت بە ڕێکخراو و کۆمەڵە کەمئەندامیەکان بۆ چارەسەر کردنی گرفتەکان و گوێ گرتن لە داواو پێشنیارەکانتان"

ئەمڕۆ چوارشەممە ، 7ـی حوزەیرانـی 2023، بەڕێز بێستون جەبار ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت ، بە ئامادەبوونی بەڕێز لەتیف شێخ عەزیز، بەڕێوەبەری چاودێری کەمئەندامانی سلێمانی لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەجیا پێشوازی لەشاندی هەریەک لە ڕێکخراوی ، یەکێتی نابینایانی کوردستان ، پێکهاتبوون لە بەڕێزان عومەر خدر سکرتێر و کارزان عومەر بەرپرسی ئیدارە .
ڕێکخراوی هیوای کەمئەندامان ، پێک هاتبوون لە بەڕێزان حەیدەر عوسمان سکرتێری ڕێکخراو و نیهایەت عەزیز جێگر و ژمارەیەک لە ئەندامانی ڕێکخراو.
کۆمەڵەی کەمئەندامان ، پێک هاتبوون لە بەڕێزان ، خۆشناو ڕەئوف بەرپرسی کۆمەڵە و ئەندامانی کەمەڵە.

ئامانجی سەردانەکان پیرۆزبایی وەرگرتنی پۆستی نوێی بەڕێوەبەری گشتی و هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی بە ئامانجی گەشتنی هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت بە مافەکانیان.

بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی کردن و پاڵپشتی و پشتیوانی خۆی بۆ دووپات کردنەوەو پێی ڕاگەیاندن "گرفتەکانی هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت تەنها خۆی لە گرفتە داراییەکان نابینێتەوەو بەڵکو بەکارهێنانی کەمئەندامان لەلایەت ژمارەیەک کەس و ڕێکخراوی نابەرپرس و پشاندانیان بەمەبەستی کۆکردنەوەی سامان و سەیرکردنیان بەچاوێکی کەمتر گرفتی گەورەی دروست کردوە کە لێکەوتەی دەرونی و کۆمەڵایەتی خراپی دەبێت و پێویستە هۆشیاری زیاتر لەوبارەوە هەبێت "

لە درێژەی ڕوونکردەوەی پلانەکانی بۆ ڕێکخراوەکان و هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت وتی " کار لەسە بەهرەکانی هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەکەین و کۆمەڵگا لە ئاست و تواناکانیان هۆشیار دەکەینەوە ، لە ئەمڕۆ وە پاش تەواو بوونی دەوامی فەرمی لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەمێنینەوەو درگامان واڵا دەبێت تایبەت بە ڕێکخراو و کۆمەڵە کەمئەندامیەکان بۆ چارەسەر کردنی گرفتەکان و گوێ گرتن لە داواو پێشنیارەکانتان"

لەکۆتایی سەردانەکاندا سەرجەم کۆمەڵەو ڕێکخراوەکان دەست خۆشیان لە بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی کردو چەپکە گوڵی پیرۆزباییان پێشکەش کرد.


07/06/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.