+وێنە :  شاندێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمارەیەک دامەزراوەی کۆمەڵایەتی لە قەزای دەربەندیخان بەسەردەکەنەوە. 
 
    بۆ بەدواداچونی کارەکانیان و لەنزیکەوە ئاگاداربونی فەرمانگەکان و منداڵانی دایەنگاکان ئەمڕۆ دووشەممە، 22ـی ئـایـاری 2023، شاندێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەسەرۆکایەتی بەڕێز م. ئیسماعیل ڕەشید بهڕێوهبهری گشتی چاودێرییو گهشهپێدانی كۆمهڵایهتی له پارێزگای سلێمانی، هاوڕێیهتی ههریهكه له بهڕێزان ، سۆران سەعید ، بهرپرسی پارێزگاری خێزان ، خاتوو بەنان وەهاب بەرپرسی دایەنگاکان ، ژمارەیەک دامەزراوەی کۆمەڵایەتیان لەشاری دەربەندیخان بەسەر کردەوە.
 سەرەتا شاندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی دەربەندیخانیان کرد و لەلایەن بەڕێز م.عەبدولواحید ئەحمد ، بهڕێوهبهری چاودێری کۆمەڵایەتی دەربەندیخان ، پێشوازیان لێکراو پاش بەسەر کردنەوەی کارمەندان لە هۆبەو یەکە جیاوازەکان بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی دەست خۆشی لە کارەکانیان کردو هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن.
 دواتر شاندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی  ، سهردانی سەنتەری پاراستنی منداڵانی دەربەندیخانیان کردو لەلایەن بەڕێز سامان محەمەد ، لێپرسراوی سەنتەر پێشوازی کران و لە نزیکەوە کاروچالاکیەکانی سەنتەرەکەیان بینی و  پاش دەست خۆشی لە بەڕێوەبەر و کارمەندان هۆڵ و شوێنی چالاکیەکانی بەسەرکردەوە.
 دواتر بەڕێزیان سەردانی دایەنگەکانی ( منداڵانی دەربەندیخانی حکومی ، ڕەنگاڵە و ڕێبەری ناحکومی )یان کرد و بەش و هۆبە جیاجیاکانیان  بەسەر کردەوە و  لە  ڕەوش و باردۆخی  منداڵانی پرسیەوەو ژمارەیەک ڕێنمایی و تێبینی پێدان و هەروەک دەست خۆشی لە بەڕێوەبەر و کارمەندان کرد.
    
      
 
    
	
    
 
 
                        
                     |