ئەنجومەنی پاراستنی منداڵ ، یەکەم کۆبونەوەی خۆی لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی بەڕێوەبرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 1ـی ئـاداری2023، ئەنجومەنی پاراستنی منداڵ بەسەرپەرشتی بەڕێز م. ئیسماعیل ڕەشید ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی و ئەندامانی ئەنجومەنەکە، یەکەم کۆبونەوەی خۆی بەڕێوەبرد.
پاش بەخێرهاتنی ئەندامانی ئەنجومەنەکە ، بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی ئامانجی دروست بونی ئەنجومەنەکەو ئامادەکردنی ڕەشنوسی یاسای پاراستنی منداڵان و ئەو کار و چالاکیانەی کە وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ، ئەنجامی دەدەن بۆ ئامادەبوان شیکردە کە بۆ بایەخ دان بەمنداڵان و ئەو خزمەت گوزاریانەی سەنتەرەکانی پاراستنی منداڵان، پێشکەش بە منداڵان دەکرێت .
لە پاشان گفتوگۆ کرا دەربارەی و ئەو کێشەو گرفتانەی ڕوبەڕوی منداڵان دەبنەوە و گرنگی کاری پێکەوەیی لەپێناو لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندیەکانی باڵای منداڵان.
ئەم ئەنجومەنە بۆ پارێزگای سلێمانی گرنگی خۆی هەیەو هەر کێشەو گرفتێک لەهەر جێگەیەک ڕوو لە منداڵان بکات ، چارەسەری پێویستی بۆ دەدۆزێتەوەو لایەنی پەیوەندیداری لێ ئاگادار دەکرێتەوەو هەموو ئەو بابەتە پەیوەندیدارانەی کە دەبێتە هۆی پاراستنی منداڵ و ڕێوشوێنی پێویست دەگرێتەبەر بۆ چارەسەری ئەو کێشانەی ڕوبەڕوی منداڵان دەبێتەوە.
ئەنجومەنەکە لەسەر ڕاسپاردەی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی دروست کراوەو ئەندامەکانی پێک هاتووە لەنوێنەرانی بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکانی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی و پارێزگای سلێمانی و تەندروستی سلێمانی و ڕۆشنبیری سلێمانی ، پەروەردەی سلێمانی، پۆلیسی نەوجەوانان و دادگای نەوجەوانان وە بڕیار وایە کۆبونەوەی داهاتوو ژمارەیەک لە نوێنەرانی حکومیو ڕێکخراوەیی بانگهێشت بکرێن و ئەنجومەنەکە مانگانە کۆبونەوەی خۆی بەڕێوەببات.
|