هەولێر / کۆبونەوەی ئەنجومەنی شیاندنی کەمئەندامان و کورتەباڵا بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ سێشەممە 2ـی شوباتـی2023، بەسەرپەرشتی
خاتوو زەکیە سید صالح، بریکاری وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەلایەتی ، ئامادەبونی سەرجەم بەڕێوەبەرە گشتیەکانی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەلایەتی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک و گەرمیان و نوێنەری وەزارەتەکانی پەروەردەو ڕۆشنبیری و لاوان و نوێنەری دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ و نوێنەری ئەنجوومەنی کەم ئەندامان و نوێنەری ئەنجوومەنی کورتەباڵاکان ، کۆبونەوەی ئەنجومەنی شیاندنی کەمئەندامان و کورتەباڵا بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا چەند تەوەرێکی گرنگ گفتوگۆی لەبارەوە کرا، لەوانە ھەمواری ڕێنمایی خۆتەرخانکردن بۆ مۆڵەتی بەخێوکار بەجۆرێک ئاسانکاری زیاتر بۆ هاوڵاتیانی کەمئەندام و خۆتەرخانکار بکات هەروەها بڕیارەکانی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران کە تایبەت بەپشکنین و چارەسەرکردنی منداڵانی ئۆتیزم لە سەرجەم نەخۆشخانە حکومیەکان بەبێ بەرامبەر و دیاری کردنی ڕۆژێکی تایبەت بە شکۆی کەمئەندام تەوەرێکی تری کۆبونەوەکە بوو.
|