سیستمی ئەلکترۆنی گرێبەستە حکومیەکان دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ڕۆژی دووشەممە 19ـی شوباتـی2023، بەمەبەستی بەئەلیکترۆنی کردنی گرێبەستە حکومیەکان ،فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری لە ئەنجومەنی وەزیران ، بە ئامادەبوونی ، بەڕێزان ، هیوا ڕەحمان، ڕاوێژکاری یاسایی ، مافناس ،هێمن محەمەد، نوێنەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی و نوێنەری ژمارەیەک لە فەرمانگە پەیوەندیدارەکان، ڕاهێنان بە سەرجەم بەکارهێنەران کرا لە فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری. ئەم خولە بەشداربووانی ئامادە کرد لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی سیستەمەکە و ئامانجی سیستەمەکە بە شێوەی ڕوانستی (تیۆری) و کردارەکی (پراکتیکی) بە ئامادەکردنی سەرجەم پێداویستییەکانی ڕاهێنان بۆ بەکارهێنەران، هەروەها ئامانجی سیستەمەکە بە ڕوونی باس کرا.
بڕیار وایە سیستمەکە لە ماوەیەکی نزیکدا بکەوێتە کار ،کە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ڕۆتین و ڕایی کردنی کارەکان بە شێوەیەکی ئاسان و خێرا و گەڕانەوەی کات بۆ کۆمپانیاکان و چاودێری کردنی حکومەت بەسەرگربەست و پڕۆژەکان و زیاد کردنی داهات، تیایدا سەرجەم گرێبەستەکانی نێوان حکومەت و بەڵێندەران لە ئێستاو داهاتوودا لەخۆ دەگرێت.
|