پەیمانگای ڕوناکی بنەڕەتی بۆ نابینایان لە بۆنەیەکی تایبەتدا ساڵیادی دامەزراندنی دەکاتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە،1ـی کانونی یەکەمی2022 ،بە ئامادەبونی به‌ڕێزان م.ئیسماعیل ڕەشید ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی ،لەتیف شێخ عەزیز، بەڕێوەبەری چاودێری کەمئەندامانی سلێمانی، بەڕێوەبەرو مامۆستایانی پەیمانگای ڕوناکی ، مه‌راسیمێكی تایبه‌ت به ساڵ یادی دامەزراندنی پەیمانگای ڕوناکی بۆ نابینایان بەڕێوەچوو.
له‌و مه‌راسیمه‌دا سه‌ره‌تا به‌ڕێز مەریوان لەتیف، بەڕێوەبەری پەیمانگا وته‌ی به‌خێرهاتنی پێشكه‌شكرد و له وته‌كه‌یدا سه‌ره‌ڕای خستنه‌ڕووی کێشەو گرفتەکانیان بەڵێنی خزمەتکردن کاری دڵسۆزانەیان دا بۆ پێگەیاندنی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت وە هۆكاری پێشخستنی پەیمانگاکەو په‌یامی خۆی به‌و بۆنه‌یه‌وه ئاراسته‌ی ئاماده‌بووان كرد.
پاشان ژمارەیەک چالاکی شانۆی و سرودی نوێی نابینایان نمایش کران کە بووە جێی دڵخۆشی ئامادەبووان وبۆنەکەیان زیاتر ڕازاندەوە.
پەیمانگای ڕوناکی بنەڕەتی بۆ نابینایان لە ساڵی 1998 دامەزراوە بەهەمان پڕۆگرامی وەزارەتی پەروەردەو فێرکردن بە شێوەی( برایل) لە پۆلی 1ـی بنەڕەتی تــا پۆلی 9 لە ئێستادا 22 خوێندکار بەردەوامن لە خوێندن.
|