• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاگه‌یه‌نراویێکی تایبه‌ت به‌ ڕۆژی‌ جیهانی‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌ دژی‌ ژنان بڵاودەکاتەوە.

" لە ماوەی‌ ١١ مانگی‌ ڕابردوودا، 256 ژن داڵدەدراون و لە مەترسی‌ و هەڕەشە پارێزراون"

ئەمڕۆ هەینی 25ـی نۆڤەمبەری2022 لە ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی‌ به‌رانبه‌ر ژنان دا ، جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه‌ کە پێویسته‌ هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌و دامه‌زراوه‌ حكومی‌‌و ناحكومییه‌كان پێكه‌وه‌ كاربكه‌ین بۆ به‌دیهێنانی‌ كوردستانێكی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژی‌‌و پێشێلكاری‌ ماف دژی‌ ژنان، هه‌ربۆیه‌ له‌ ڕوانگه‌ی‌ ئه‌رك‌و به‌رپرسیارێتی یاسایی‌‌و ئه‌خلاقیمانه‌وه‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ به‌ش‌و هۆبه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانمانه‌وه‌ به‌شدارێكی‌ كاراین له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌ دژی‌ ژنان و سنوردانان بۆ پێشێلكارییه‌كان‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ هوشیاریی‌ ڕاست‌و دروست به‌رانبه‌ر ماف‌و ئه‌رك‌و به‌رپرسیارێتییه‌كانی‌ ژنان له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا.
له‌م ڕوانگه‌یه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ خوازیاره‌ خێزانه‌كان هۆشیارانه‌تر به‌رپرسیارێتی‌ به‌رانبه‌ر منداڵه‌ كچه‌كانیان هه‌ڵبگرن‌ بۆ دروست کردنی نەوەیەکی كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی‌ تەندروست و پێویسته‌ له‌ خوار ته‌مه‌نی‌ ١٨ ساڵییه‌وه‌ خێزانه‌كان‌و ته‌واوی‌ كۆمه‌ڵگه‌ سه‌رقاڵی‌ په‌روه‌رده‌و فێركردن‌و پێگه‌یاندن‌و تێگه‌یاندن‌و ئاماده‌كردنی‌ كچان‌و كوڕان بێت بۆ قۆناغه‌كانی‌ ئاینده‌ی‌ ژیان‌ و هه‌ڵگرتنی‌ ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌ جۆراوجۆرانه‌ی‌ كه‌ كۆمه‌ڵگه‌و ئاینده‌ی‌ گه‌ل چاوه‌ڕوانیانه‌.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی لە ڕێگەی کارمەندە دڵسۆزەکانیەوە لە بەشی پارێزگاری خێزان و ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ژنانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراوی‌ سلێمانی‌ بەشێوازی جیاواز خزمەتیان بە ژنان و کچان کردوەو ، له‌ ماوه‌ی‌ 11 مانگی‌ ڕابردوودا،ماڵی داڵدەدانی ژنان توانیویه‌تی‌ 256 ژن داڵده‌ بدات‌و له‌ توندوتویژی‌‌و هه‌ڕه‌شه‌ بیانپارێزێت، له‌و ژماره‌یه‌ش له‌ ئێسته‌دا 232 ژن یان ماڵه‌كه‌یان به‌جێهێشتووه‌‌و ته‌نها 24 حاڵه‌ت له‌ ماڵه‌كه‌دا ماونه‌ته‌وه‌ ، وە 52 منداڵ لەگەڵ ئەو ژنانە هاتوون و لە ئێستادا تەنها 5 منداڵ ماونەتەوە.
ماڵی داڵدەدانی هەڕەشەلێکراو پەناگەیەکە بۆ ئەو ژن‌و کچانەی‌ ڕووبەڕووی‌ توندوتیژی‌ دەبنەوەو هەڕەشەیان لەسەرە.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی
25ـی نۆڤەمبەری2022

25/11/2022
بابەتی زیاتر...
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.