بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕونکردنەوەیەک لەسە دامەزراندن و چاوپێکەوتنی 22کارمەند بۆ ماڵەکانی سەر بە چاودێری کۆمەڵایەتی بڵاو دەکاتەوە.
پاش هەوڵەکانی خاتوو کوێستان محەمەد، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ دامەزراندی 22 کارمەند بۆ ماڵەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی ، بڕیاری دا دامەزراندنەکە شەفافانەو لە ڕێگەی لیژنەیەکی تایبەت و بە شێوەی ئۆنلاین فۆڕم پڕبکرێتەوەو تا بێ جیاوازی کەسانی شایستە دیاری بکرێن بۆ ئەو مەبەستە کاری خۆبەخشی و تەمەن و باری خێزانی و شارەزایی کار کردن کرانە پێوەر بۆ دیاری کردنی 220 کەس لەو ژمارەیەی فۆڕمی پڕکردبویەوە.
ئێمە بە هەموانی ڕادەگەیەنین خشتەی کارکردن و خزمەت گوزاریەکان لە ماڵەکانی (بەساڵاچوان ، منداڵان ، کوڕان ،کچان) 24کاتژمێریەو بەڵام بەشێوەی ئاڵوگۆڕی فەرمانبەرە چونکە هەموو ئەو سودمەندانەی لەوێن پێویستیان بە خزمەت وچاودێری بەردەوام هەیەو لەناویاندا پەکەوتە و منداڵی ساواو خوێنکار و فرەتەمەن هەن لەو ڕوانگەوە کارمەندە دڵسۆزەکانمان هەرچەندە ژمارەیەکیان بڕوانامەی بەرزیان هەیە بەڵام لەدەرەوەی پێگەو بڕوانامەکانیان کارەکەیان بە مرۆڤ دۆستی ئەنجامداوە و بونەتە خێزانی دووەمی سودمەندان، بۆیە هەموو ئەوانەی کە چاوپێکەوتنیان لەگەڵ دا ئەنجام دراوە پێویستە لێکدانەوەی هەڵە بۆ شێوازی چاوپێکەوتن نەکەن و ناچاربوین هەموو پێشهاتێک و هەموو ڕاستیەکان و هەر ئەگەرێک کە لە دامەزراوەکانمان دێتە ڕێگەیان ڕوون بکەینەوە،
دڵنیاتان دەکەینەوە کە کاری لە پێشینەمان خزمەت کردنە بە سودمەندەکانمان و پێویستە هەمووان کار کردن لەو ماڵانە بە پیرۆز سەیر بکەین بەهەموو ئەرک و جیاوازیەکانیەوە .
|