لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری کار بەدواداچون بۆ کەیسی منداڵێکی ئۆتیزم دەکرێت .
پاش ئەوەی خانەوادەیەک لە ڕاپۆرتێکی کەناڵی ڕوداو داوای بەهاناوەچونیان کرد و منداڵێکی توشبوی ئۆتیزمیان هەیە و بارودۆخی ژیانیان بە سەخت وەسف کرد.
دوێنێ پێنجشەمە ، 28ـی تەموزـی2022، لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز خاتوو کوێستان محەمەد، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، بەڕێز م. ئیسماعیل ڕەشید ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ،بە هاوڕێیەتی خاتوو خەندە خالد، توێژەی کۆمەڵایەتی ، سەردانی خانەوادەیەک دەکات و لە کێشەو گرفتەکانیانی کۆڵیەوە.
لە سەردانەکەیدا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی پاڵپشتی و پشتیوانی خاتوو کوێستان محمەمەد و بەڕێوەبەرایەتی گشتی بۆ دوپات کردنەوە.
لەو بارەوە بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی بە سایتی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕایگەیاند "خانەوادەکە لە بارودۆخێکی سەختدان و وێرای خراپی بارودۆخی ئابوریان منداڵەکە زۆر ئازاریان دەدات لەڕێی هاوکارو هاوپیشەکانمان لە وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ، هەوڵی چارەسەری تەندروستی دەدەین، سودیش لەو خێرخوازانە وەردەگرین کە بەڵێنی هاوکاری دەدەن. هەرچی پێویست بێت بۆ ئەو خانەوادەیە دەیکەن و هەوڵی تۆمار کردنی منداڵەکە دەدەن تا وەک خاوەن پێداویستی تایبەت کاری بۆ بکرێت".
|