بەڕێوەبەری گشتی دایەنگەی( سان )ـی ناحکومی بەسەردەکاتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەمە، 28ـی تەموزی2022، به‌ڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی، به هاوڕێیه‌تی به‌ڕێز کامل غفور ،سەرپەرشتیاری پەروەردەیی، دایه‌نگه‌ی سانی ناحكومی به‌سه‌ركرده‌وه.
له سه‌ردانه‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، هۆبه‌و به‌ش‌و یه‌كه جیاجیاكانی دایه‌نگه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه‌و له نزیكه‌وه ژیانی منداڵه‌كان‌و سه‌رجه‌م قۆناغه‌كای مانه‌وه‌و په‌روه‌ده‌و خزمه‌ته‌كانی دایه‌نگه‌ی بینی‌و له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری دایه‌نگه‌وه ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌باره‌ی دایه‌نگه‌وه خرایه ڕوو و پاشان بینەری ژمارەیەک لە چالاکیەکانی دایەنگەکە بوون.
له وته‌یه‌كیدا بۆ به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌مه‌ندانی دایه‌نگه‌كه، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌ستخۆشی له به‌ڕێوه‌به‌رو ستافی دایه‌نگه كرد كه به ئاستێكی زۆر باش خزمه‌تی منداڵه‌كان ده‌كه‌ن‌و پابه‌ندی یاسا‌و ڕێنماییه‌كان‌و به‌رنامه‌ی تایبه‌تیان هه‌یه بۆ گه‌شه‌پێدان به تواناكانی منداڵان له‌و قۆناغه هه‌ستیاره‌ی ته‌مه‌ندا، هه‌روه‌ك ڕێنماییكردن باشتر‌و زیاتر گرنگی به كار‌و پیشه‌كه‌یان بده‌ن‌و ئاستی ستافه‌كانیان به‌رزكه‌نه‌وه‌و به‌رنامه‌كانیان بۆ په‌روه‌رده‌ی منداڵه‌كان له ڕووكی په‌روه‌رده‌یی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه به‌رزتربكه‌نه‌وه.
دایه‌نگه‌ی سان، دایه‌نگه‌یه‌كی ناحكومییه‌و له ئاستی گروپی (B) دایە بە پێی پێوه‌ره‌كان‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه به ئاستێكی زۆر باش ئه‌ژمارده‌كرێت‌و شوێنه‌كه‌شی ده‌كه‌وێته ناو پڕۆژەی دریم لاند، لە گەڕەکی بەکرەجۆ.
|