بە ئامادەبونی نوێنەری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کۆتایی بە ڕاهێنانی (پێگەیاندنی سەرکردەی نمونەی)هات کە تایبەت بە ژمارەیەک مامۆستای بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی کرابویەوە.
ڕۆژی چوارشەممە، 27ـی تەموزـی2022، بە ئامادەبونی به‌ڕێز مافناس ،هیوا ڕەحمان، نوێنەری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی و ،بەڕێزان حاجی هونەر عومەر ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی هونەر عومەر سورچی و ژمارەیەک لە سەرپەرشتیارو بەرپرسی پەروەردەیی به‌شداری مه‌راسیمێكی تایبه‌تیان كرد كه به‌بۆنه‌ی کۆتایهێنان بە ڕاهێنانێکی تایبەت بە ژمارەیەک لە مامۆستایان ڕێكخرابوو.
له‌و بۆنه تایبه‌ته‌دا به‌ڕێز نوێنەری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وتەیەکی پێشکەش کرد‌و ده‌ستخۆشی له ڕێكخراوی ناوبراو كرد بۆ ئه‌و چالاكییه‌و باسی له بایه‌خی ڕاهێنان كرد له به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای مامۆستایان و گه‌شه‌كردنی تواناکانیان و هەروەها جەختی لە گرنگیدانی زیاتر بە قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەت کردەوە.
ڕاهێنانه‌کە بریتبوو له ڕاهێنانی (پێگەیاندنی سەرکردەی پەروەردەیی) کە لەلایەن ئەکادیمیای گەنج بۆ پەروەردەو فێرکردن ، بە هاوکاری ڕێکخراوی هونەر عومەر سورچی بۆ ژمارەیەک لە بەڕێوەبەری قوتابخانە و مامۆستایان کرابویەوە وماوەی 3 ڕۆژ ی خایاند کە لە لایەن ڕاهێنەری بەتوانا بەڕێز هیوا سەعید ، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی و ژمارەیەک لە پسپۆڕانی بەڕێوەبەرایەتی پەرەردەی سلێمانی بابەتەکان وترانەوە.
|