بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە شاندێکی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگار بونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 27ـی تەموزـی2022، به‌ڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، پێشوازی له شاندێکی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان كرد کە پێک هاتبوو لە بەڕێزان ، عەمید سەرکەوت عومەر بەڕێوەبەر و مقدم صەلاحەدین تۆفیق لێپرسراوی هۆبەی دڵنیای جۆری.
ئامانجی سه‌ردانه‌كه گفتوگۆبوو له‌سه‌ر كێشه و گرفتەکانی ماڵی داڵدەدانی ژنانی هەڕەشەلێکراوو و بێ خانه‌و لانه‌كان و ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی كه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌مێننه‌وه و چەند کێشەیەکی تری کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی و، کاری پێکەوەیی و هەماهەنگی نێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی و بەڕێوەبەرایەتی توند‌و تیژی ئافرەتان گفتوگۆی لێوەکرا.
له به‌رانبه‌ردا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی خۆشحاڵی خۆی به سه‌ردانی شاندی میوان ده‌ربڕی و ئه‌نجامدانی هه‌ر كارێكی له خزمه‌ت ژنان و ئافرەتان و منداڵاندا به ئه‌ركی خۆی و فه‌رمانگه‌و كارمه‌ندانی سنوری كاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی زانی و جه‌ختی كرده‌وه له‌وه‌ی هه‌موو توانای خۆمان له‌و بواره‌دا به خه‌رج ده‌ده‌ین.
لە کۆتاییدا هەردوو لا جەختیان کردەوە لە هەماهەنگی و کاری هاوبەش لە پێناو خزمەتی هاووڵاتیاندا.
|