کارکردن لەهۆڵی سیستمی یەک پەنجەرە بەردەوامی هەیەو لە سەدا ٤٥ـی کارەکانی تەواو بووە.
ڕۆژی دووشه‌ممه، 18ـی7ـی2022، به‌ڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی به یاوه‌ری به‌ڕێزان ، نەهرۆ عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانی، ئه‌ندازیار بەختیار عەلی به‌رپرسی به‌شی ئه‌ندازیاری‌و كاك کاوان صابر، ئه‌ندازیاری سه‌رپه‌رشتیار، پڕۆژه‌ی دروستكردنی هۆڵی یەک پەنجەرەی لە بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه كه له ئێسته‌دا كاركردن تیایدا به‌رده‌وامه‌و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌كاته دوا قۆناغه‌كانی‌و پڕۆژه‌كه .
له سه‌ردانه‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بە وردی پڕۆژه‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه‌و له نزیكه‌وه گوێی له ڕوونكردنه‌وه‌كانی به‌ڕێزان به‌رپرسی به‌شی ئه‌ندازیاری‌و ئه‌ندازیاری سه‌رپه‌رشتیارو ئه‌ندازیاری ته‌لارسازی گرت كه ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویستیان سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی جێ به‌جێكردنی بڕگه‌كانی هۆڵەکەو دیزاینی پڕۆژه‌كه خسته‌ڕوو، له ڕوانگه‌ی پێویستییه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی هۆڵێکی شایسته بۆ هاوڵاتیانی خاوەنپێداویستی تایبەت و خێزانه‌كانیان پرۆسه‌ی به‌ڕێوه‌بردنێكی گونجاو له داهاتوودا ڕێنمایی پێویستی ئاراسته‌كردن.
لەو ڕووەوە بەڕێز ئەندازیار کاوان صابر، سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە ڕایگەیاند کە کە پڕۆژەکە لە سەدا ٤٥ـی کارەکانی تەواو بوەو کارکردن تێیدا بەردەوەمەو لەسەر فەرمانی خاتو کوێستان محەمەد ،وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی پڕۆژەکە پەلەی تێدا دەکرێت تەنانەت لە ڕۆژە پشوەکان و ڕۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆز کاری تێدا کراوە تا زوتر بخرێتە خزمەتی هاوڵاتیانی خاوەنپێداویستی تایبەتەوە.
هه‌ر له سه‌ردانه‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سوپاس‌و ده‌ستخۆشی ئاراسته‌ی هه‌ردوو لایه‌نی سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌كه له بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی وبه‌شی ئه‌ندازیاری‌و لایه‌نی جێ به‌جێكاری پڕۆژه‌كه‌وه كرد كه دڵسۆزانه كاره‌كانیان ڕاده‌په‌ڕێنن هه‌روه‌ك جه‌ختی كرده‌وه له‌وه‌ی هه‌ر دڵسۆزییه‌ك له‌م بواره‌دا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كه له هه‌مانكاتدا كارێكی زۆر پیرۆزیه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وو ئامانجه‌ی له پێناویدا ئه‌م بینایه دروستده‌كرێت كه خزمه‌تكردنی هاوڵاتی خاوەنپێداویستی تایبەت و خێزانه‌كانیانه كه شایسته‌ی خزمه‌تی باشترن.
|