• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەمەبەستی ئاسانکاری بۆ هاوڵاتیانی خاوەنپێداویستی تایبەت تیمێک لە تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانی دەچێتە قەزای پێنجوێن تا ناسنامەی نوێیان بۆ دروست بکرێت.

بەڕێوەبەری گشتی لەگەڵ لیژنەی دروستکردنی پێناسی نوێی کەمئەدامی کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە ،18ـی7ـی2022، بەسەرپەرشتی بەڕێز ، ئیسماعیل ڕەشید ،بەڕێوەبەری گشتـی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی، ئامادەبونی بەڕێزان نەهرۆ عەبدوڵڵا ،بەڕێوەبەری تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانی ، هیوا ڕەحمان، ڕاوێژکاری یاسایی ، سۆران سەعید بەرپرسی پلان و بەدواداچون ، محمد ڕەئوف، بەرپرسی هۆبەی کەئەندامان ،شاگوڵ عەزیز ،بەرپرسی هۆبەی ئایتی،بازیان صدیق ، بەڕێوەبەری سەنتەری پاراستنی منداڵانی پێنجوێن ، کۆبونەوەیەکی تایبەت بە کارەکانی لیژنەی ناسنامەی نوێی کەمئەندامی بەڕێوەچوو.


لەکۆبونەوەکەدا پڕۆسەی پێناسی نوێی کەمئەندامان گفتوگۆی لەبارەوە کراو چەند بڕیارێک لەسودی هاوڵاتیانی خاوەنپێداویستی تایبەت لە قەزای پێنجوێن و دەوروبەری بڕیاری لێوەدرا کە ئاسانکاری بۆ ئەو هاوڵاتیانەی سنورەکە دەکات و و بۆ دروست کردنی پێناسی نوێ و سەرلەنوێ تۆمارکردنیان لە سیستەمی نوێی داتابەیس سەردانی سلێمانی ناکەن و تیمێکی بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانی بۆ ئەو مەبەستە دەچێتە قەزای پێنجوێن و لەوێ هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەتی سنورەکە زانیاریەکانیان لێوەردەگیرێ.

بەڕێز سۆران سەعید ،لێپرسراوی بەشی پلان و بەدواداچون بە وێبسایتی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاند ، پڕۆسەکە لە ئێستادا لە کۆتایی نزیک دەبێتەوەو ، لەبەر بەرژەوەندی کەمئەندامانی سنوری قەزای پێنجوێن و بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما نەمانویست ئەو هاوڵاتیانە عەزێت بکێشن و بێن بۆ سلێمانی بەڵکو تیمێک دەچێتە قەزاکە لەوێ زانیاریەکانیان لێوەردەگیرێ و ڕۆژانە سەد کەمئەندام لەڕێگەی پەیوەندی تەلەفونی ئاگادار دەکرێتەوەو لە هەفتەی ئایندەوە دەست بە پڕۆسەکە دەکرێت و هیوای خواست ئەو هاوڵاتیانەی ئاگادار دەکرێنەوە بەدەم تیمەکەوە بچن.

پڕۆسەکە تائێستا بەشێوەکی باش بێ کێشەو گرفت بەڕێوەچووەو ، کە لە چوارچێوەی (یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەمئەندام و خاوەنپێداویستی تایبەت) هاتووەو سەرەڕای کەمکردنەوەی ڕۆتین و چارەسەرکردنی زۆرێک لە گرفتەکانی کەمئەندامان ئەم پێناسە نوێیە کەمئەندامی ناشایستە جیادەکاتەوەو هەوڵ دانە بۆ تۆمارکردنی کەمئەندامی نوێ و کارئاسانیە بۆ کەمکردنەوەی ڕۆتین و کارەکانی کەمئەندامان.


18/07/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.