بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە شاندێکی مەکتەبی شەهیدان و پێشمەرگە دێرینەکانی کۆمەڵی دادگەری دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە 18ـی7ـی2022، بەڕێز ئیسماعیل ڕەشید، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی،لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پێشوازی کرد لە شاندێکی مەکتەبی شەهیدان و پێشمەرگە دێرینەکانی کۆمەڵی دادگەری کە پێک هاتبوون لە بەڕێزان ، شەریف وەرزێر،بەرپرسی مەکتەب ، صەلاح سیامێوی و صادق گەرمیانی و یاسر شارباژێڕی ،ئەندامانی کارگێڕی مەکتەب.
لەدیدارێکی دۆستانەدا وێڕای پیرۆزبایی لە پۆستی نوێی بەڕێوەبەری گشتی شاندی میوان پاڵپشتی و پشتیوانی خۆیان بۆ دامەزراوەی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی دوپات کردەوە و هەروەک بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی
ئاماژەی بە خەبات و ماندوبوونی ئەوان و سەرجەم پێشمەرگەکانی ڕزگاری و ئازادی کوردستان کرد کە بۆتە هۆی دروست بونی ئەو ئەزموونەی ئەمڕۆ بەدەستهاتووە، بۆیە دەبێت هەمیشە مێژووی پرشنگداری پێشمەرگە دێرینەکان بە جوانی و شکۆمەندییەوە بهێڵینەوە.
شاندی میوان سوپاسی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتیان کرد بۆ ئەو پێشوازیەی لێیان کراو هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ خۆستن.
|