بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ڕاگه‌یه‌نراویێکی تایبه‌ت به ڕۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان بڵاودەکاتەوە.
ئەمڕۆ ٢٠٢٠/١١/٢٥ لە ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی به‌رانبه‌ر ژنان ،ڕایدەگەیەنین توند‌و تیژی دژی کچان و ژنان له ناشیرینترین‌و دزێوترین پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤه، به‌تایبه‌ت ئه‌و كاته‌ی بنه‌ماكه‌ی جیاوازی ڕه‌گه‌زی‌و به كه‌م سه‌یركردنی ژنان و هه‌وڵدان بێت بۆ په‌راوێزخستنی‌و ڕێگه نه‌دان به‌وه‌ی هاوشانی پیاوان ڕۆڵی خۆی بگێرَێت‌و به ئه‌ركی بونیاتنان له كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌ستێت له ڕووی كۆمه‌لایه‌تی‌و ئابوری‌و سیاسی‌و ڕۆشنبیرییه‌وه.
ئێمه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی، له ڕۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژناندا جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌و دامه‌زراوه حكومی‌و ناحكومییه‌كان پێكه‌وه كاربكه‌ین بۆ به‌دیهێنانی كوردستانێكی خاڵی له توندوتیژی‌و پێشێلكاری ماف دژی ژنان، هه‌ربۆیه له ڕوانگه‌ی ئه‌رك‌و به‌رپرسیارێتی یاسایی‌و ئه‌خلاقیمانه‌وه له ڕێگه‌ی به‌ش‌و هۆبه په‌یوه‌ندیداره‌كانمانه‌وه به‌شدارێكی كاراین له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان و سنوردانان بۆ پێشێلكارییه‌كان‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی هوشیاریی ڕاست‌و دروست به‌رانبه‌ر ماف‌و ئه‌رك‌و به‌رپرسیارێتییه‌كانی ژنان له كۆمه‌ڵگه‌دا.
له‌م ڕوانگه‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی خوازیاره خێزانه‌كان وشیارانه‌تر به‌رپرسیارێتی به‌رانبه‌ر منداڵه كچه‌كانیان هه‌ڵبگرن بۆ دروست کردنی نەوەیەکی كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی تەندروست، پێویسته له خوار ته‌مه‌نی ١٨ ساڵییه‌وه خێزانه‌كان‌و ته‌واوی كۆمه‌ڵگه سه‌رقاڵی په‌روه‌رده‌و فێركردن‌و پێگه‌یاندن‌و تێگه‌یاندن‌و ئاماده‌كردنی كچان‌و كوڕان بێت بۆ قۆناغه‌كانی ئاینده‌ی ژیان و هه‌ڵگرتنی ئه‌و به‌رپرسیارێتییه جۆراوجۆرانه‌ی كه كۆمه‌ڵگه‌و ئاینده‌ی گه‌ل چاوه‌ڕوانیانه.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتییمان ڕایده‌گه‌یه‌نێت:
لە ماڵی داڵده‌دانی ژنانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراوی سلێمانی، له ماوه‌ی ١١ مانگی ڕابردوودا، توانیویه‌تی ١٧٥ ژن داڵده بدات‌و له توندوتویژی‌و هه‌ڕه‌شه بیانپارێزێت، له‌و ژماره‌یه‌ش له ئێسته‌دا ١٥١ ژن یان ماڵه‌كه‌یان به‌جێهێشتووه‌و ته‌نها ٢٤ حاڵه‌ت له ماڵه‌كه‌دا ماونه‌ته‌وه ، وە ٤٣ منداڵ لەگەڵ ئەو ژنانە هاتوون و لە ئێستادا تەنها ٥ منداڵ ماونەتەوە.
ئاشتی ابراهیم محی دین
بەڕێوەبەری گشتی بە وەکالەت
٢٥ی‌١١ی ٢٠٢٠