• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ پێشوازی‌ له‌ جێگری سەرۆک و بڕیاردەری لیژنه‌ی‌ كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و مافی مرۆڤ لە په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌كات.

ڕۆژی‌ ٣شەمە، ١٠ی‌ ١١ی‌ ٢٠٢٠، به‌ڕێز خاتوو ئاشتی ابراهیم محی دین، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بە وەکالەت له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێز ژیار جه‌لال مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ و بەڕێز خاتو ڕازاوە جێگری بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی و ئاشتی حارس لێپرسراوی ماڵی منداڵان و بەناز کریم لێپرسراوی ماڵی بەساڵاچوان و نیان صبحی لێپرسراوی هۆبەی پلان و بەدوادا چوون. پێشوازییان كرد له‌ به‌ڕێزان ( خاتوگوڵستان سه‌عید محمد، جێگری سەرۆکی لیژنەی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لە پەرلەمانی کوردستان و خاتوبه‌دریه‌ اسماعیل، بڕیاردەری لیژنەی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکی کردن لە مافی مرۆڤ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان).

ئامانجی‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌ دواداچوون بوو بۆ كاره‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و ماڵه‌كانی‌ منداڵان‌و کچان و کوڕان و به‌ساڵاچووان‌و داڵده‌دانی‌ ژنان، له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ شێوازی‌ كاركردنی‌ ماڵه‌كان‌و ڕێكاره‌كانی‌ خۆپارێزیان بۆ شانده‌كه‌ ڕوونكرده‌وه‌، هه‌روه‌ك باسیان له‌و گرفتانه‌ كرد كه‌ به‌هۆی‌ کەمی ستاف و کارمەندەوە ڕووبه‌ڕووی‌ شێوازی‌ كاكردنی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ بۆته‌وه‌.

12/11/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.