• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ پێشوازی‌ له‌ ڕێكخراوەکانی بواری ژنان و ئافره‌تانی‌ كوردستان(g.b.v) ده‌كات.


ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، ١١ی‌ ١١ی‌ ٢٠٢٠، به‌ڕێز ئاشتی ابراهیم محی دین، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بە وەکالەت له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان م.ئاراس ناسر، لێپرسراوی بەشی پارێزگاری خێزان،هیوا سعید،سەرپەرشتیاری پەروەردەیی، سۆران سه‌عید، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پلان‌و به‌دواداچوون، پێشوازیكرد له‌ ژمارەیەک ڕێکخراوەکانی بوار ژنان (g.b.v) لە سلێمانی‌، كه‌ پێكهاتبوون له‌ به‌ڕێزان،خاتو تەلار کمال مدحت و شادمان احمد لە (DHRD) و خاتوو نیگا جمال لە ڕێکخراوی خانزاد و خاتو شۆخان احمد و خاتو شاز نورالدین لە (WOLA) و ئارام تۆفیق و خاتو ژینە عزیز لە(PDO) و بەڕێز گمۆ محمد لە (MOLSA)و خاتو ناز هوشیار لە (UNFPA) .

ئامانجی‌ سه‌ردانه‌كه‌ به‌هێزكردنی‌ په‌یوه‌ندی‌‌و ئه‌نجامدانی‌ پڕۆژه‌ی‌ هاوبه‌ش و شانزدە ڕۆژی بەرەنگار بونەوەی توندو تیژی دژی ژنان و کێشەو گیرو گرفتەکان وپێداویستیەکانی ماڵی داڵدەدانی ژنانی هەڕەشە لێکراو بوو. وە شاندی میوان لای خۆیانەوە چەند پێشنیارو ڕاسپاردەیەکیان خستە بەردەم بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی و ئەویش لای خۆیەوە بەڵێنی جێبەجێ کردنی پێشنیارو داواکاریەکەیانی دا ، له‌لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سیاسه‌ت‌و به‌رنامه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ بۆ ڕێكخراوەکانی ناوبراو ڕوونكرده‌وه‌ كه‌ بریتیه‌ له‌ وه‌ستان به‌یه‌ك ئاست له‌گه‌ڵ هه‌موو ڕێكخراوه‌كان‌و ڕه‌خساندنی‌ هه‌ل‌و مه‌رجی‌ مامه‌ڵه‌ی‌ دامه‌زراوه‌ییانه‌و پێشوازیكردن له‌هه‌ر كارێكی‌ پێكه‌وه‌یی‌ كه‌ خزمه‌ت به‌ هاووڵاتیان به‌تایبه‌ت ژنان بكات، هه‌روه‌ك جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ له‌وه‌ی‌ هێڵه‌ گشتیه‌كانی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ له‌ بواری‌ هه‌ماهه‌نگیدا بریتیه‌ له‌ پابه‌ندی‌ به‌ یاساو ڕێنمایی‌‌و به‌رژه‌وه‌ندی‌ باڵای‌ سودمه‌ندان‌و ڕه‌چاوكردنی‌ داب‌و نه‌ریت‌و چوارچێوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ باشه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردستانی‌، له‌م بواره‌شدا ئاماده‌ی‌ پێشوزای‌و هه‌ماهه‌نگی‌ ده‌بن له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كان‌و ڕێكخراوی‌ ئافره‌تان بۆ سودگه‌یاندن به‌ كچان‌و ژنانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراو له‌ ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ژنانی‌ هه‌ڕه‌شلێكراوی‌ سلێمانی‌ له‌ ڕوانگه‌ی‌ دابینكردنی‌ سه‌لامه‌تی‌‌و پاراستنی‌ نهێنیبوون‌و تایبه‌تمه‌ندی‌ ژنان‌و په‌ره‌پێدان به‌ تواناكانیان.

لای‌ خۆیانه‌وه‌ شاندی‌ میوان زۆر سوپاسی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و سه‌رجه‌م به‌رپرس‌و كارمه‌ندانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیان كرد كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ سه‌رده‌میانه‌و دڵسۆزانه‌و بێ لایه‌نانه‌و به‌ پێی‌ پڕه‌نسیپ‌و بنه‌ما دروسته‌كانی‌ به‌ڕێوه‌بردن كاره‌كانی‌ ڕێكده‌خات‌و وه‌ڵامی‌ هاووڵاتیان‌و ڕێكخراوه‌كان ده‌داته‌وه‌، هه‌روه‌ك ئاماده‌ییشیان ده‌ربڕی‌ بۆ پێشكه‌شكردنی‌ هاوكاری‌ و هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌.

11/11/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.